riklam

بنه‌ماڵه‌ی هاواری مه‌لا محه‌مه‌د روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 11:06 AM - 2015-01-31
هاواری مه‌لا محه‌مه‌د

هاواری مه‌لا محه‌مه‌د

بنه‌ماڵه‌ی هاواری مه‌لا محه‌مه‌د زێباری، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق هه‌واڵێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، له‌ئاینده‌دا ده‌ستی پشت ئه‌و هه‌واڵه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...

به‌ناوی خوای گه‌وره‌
به‌پێویست و زه‌رووری ده‌زانین وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵه‌ درۆو چه‌واشه‌كاریانه‌ی كه‌ له‌سایتێك به‌ناوی (گه‌ل پرێس) له‌ لایه‌ن ناحه‌زێك و ناوێكی نه‌خوازراوه‌وه‌ به‌ناوی ( رێباز زێباری) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌تیایدا هاتووه‌ گوایه‌ ئه‌و تیرۆرسته‌ خوێنڕژه‌ی به‌ ناوی( موفق ئه‌سعه‌د ئه‌سكه‌ر) كه‌ له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی زۆر دڕندانه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ شه‌هیدكرنی كاكه‌ (هوجام سورچی) و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌و دور له‌هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان و به‌ها ئاینیه‌كان، وێڕای ئیدانه‌ كردن و به‌ نه‌فره‌تكردنی ئه‌و روداوه‌ قێزه‌ون و نامرۆڤایه‌تییه‌، به‌پێویستی ده‌زانین كه‌ بۆ رایگشتی و هاونیشتمانیانی وڵاته‌كه‌مانی روونبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ درۆو چه‌واشه‌كارییه‌و دوورو نزیك ئه‌و كه‌سه‌ خۆفرۆشه‌ به‌ناوی (موفق ئه‌سعه‌د ئه‌سكه‌ر) په‌یوه‌ندی و نزیكایه‌تی به‌ هاوار مه‌لا محه‌مه‌د زێباریه‌وه‌ نییه‌و ئه‌و هه‌واڵه‌ سه‌ر له‌به‌ری ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت به‌ گشت لایه‌كی رابگه‌یه‌نین كه‌ براو خزمانی هاوار مه‌لا محه‌مه‌د شانبه‌شانی برا پێشمه‌رگه‌كان له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌خاك و نیشتمان دژ به‌ دوژمنانی كوردو چه‌ته‌كانی داعش  ده‌جه‌نگن و ئاماده‌شن تا دوا دلۆپی خوێن گیانی خۆیان پێشكه‌ش به‌ خاك و نیشتمان بكه‌ن، وه‌ هه‌موو لایه‌ك باش ئه‌زانن كه‌ (هاوار مه‌لا محه‌مه‌د) چوار ساڵ ئه‌بێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عیراقه‌وه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ نوسه‌ر ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ئه‌م كه‌سه‌ نه‌فس نزم و به‌كرێ گیراوه‌ دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌م هه‌واڵه‌ درۆو چه‌واشه‌كاریانه‌ی ساردمان ناكاته‌وه‌ له‌به‌رگری كردن له‌خاكی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان و تیرۆرسته‌كانی دوژمنی ئازادی و مرۆڤایه‌تی، كه‌ به‌خه‌یاڵی خۆی و شه‌لم كوێرم نا پارێزم كه‌وتووته‌ درۆ به‌خشینه‌وه‌و بوختان كردن بۆ ئه‌م بنامه‌ڵه‌یه‌ كه‌ هه‌موو كورد رۆڵ و گرنگی و بایه‌خی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌ ئه‌زانێت له‌هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد دژ به‌ ناحه‌زانی كورد.
له‌كۆتایدا تۆو هاونیشتمانیان و گه‌له‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌  كه‌ مه‌رامه‌ گڵاوه‌كان دره‌نگ یان زوو، ئاشكراده‌بن و ده‌درێنه‌ ده‌ست دادگای گه‌ل .

 بنه‌ماڵه‌ی هاوار مه‌لا محه‌مه‌د زێباری
    ٣١/١/٢٠١٥
‏‫

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket