riklam

به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا غه‌رامه‌ ده‌كرێت

جیهان 10:12 AM - 2015-01-31
به‌ تاوانی كه‌مته‌رخه‌می له‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی

به‌ تاوانی كه‌مته‌رخه‌می له‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ تاوانی كه‌مته‌رخه‌می له‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه‌ 50 دۆلار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

شاره‌وانی شاری بۆستۆن له‌ ویلایه‌تی ماساچۆست له‌ ئه‌مریكا جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی غه‌رامه‌ كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كاتی به‌فربارین به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی خاوێن نه‌كردۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ هاووڵاتیان به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شۆسته‌كان تپێده‌په‌ڕن دروستكردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ شاره‌وانی شاری بۆستۆن سزای 50 دۆلاریان به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌پاندوه‌.

كارگوزرانی ماڵه‌كه‌ی جۆن كیری رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت به‌رپرسی خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌فره‌كه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌ یه‌كێك له‌ رۆژه‌كاندا كۆمپانیاكه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی به‌جێنه‌هێناوه‌ هه‌ر بۆیه‌ شاره‌وانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای غه‌رامه‌ كردووه‌.

جۆن كیری له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ مێژووییه‌كانی شاری بۆستۆن به‌ ناوی بیكن هێڵ ده‌ژی كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گرانترین گه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

به‌ پێی یاساكانی شاره‌وانی هه‌ر هاووڵاتیك ده‌بێت له‌ كاتی به‌فرباریندا به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی خاوێن بكاته‌وه‌و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات روبه‌روی یاسا ده‌كرێت و سزا ده‌درێت.

PUKmedia  وه‌رگێڕانی/ جه‌واد حه‌یده‌ری   
 سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا   


        

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket