riklam

رێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستییه‌كان بۆ مانگی 2 له‌ سلێمانی

ئابوری 09:31 AM - 2015-01-29
رێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستییه‌كان بۆ مانگی (2) له‌ سلێمانی دیاریكرا

رێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستییه‌كان بۆ مانگی (2) له‌ سلێمانی دیاریكرا

رێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستییه‌كان بۆ مانگی (2) له‌ سلێمانی دیاریكراو به‌ ره‌چاوكردنی خواستی هاووڵاتیان گۆڕانكاری له‌ بڕی هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستییاندا ده‌كرێت كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت.

رۆژی 28-1-2015 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبوم و پێداویستی له‌ پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویه‌وه‌و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا به‌پێی گۆڕانكاری وه‌رزو ئه‌و ژماره‌ به‌رچاوه‌ی ئاواره‌ كه‌ روویان له‌ سنوری پارێزگاكه‌ كردووه‌و خواستی هاووڵاتیان، پێداچوونه‌وه‌ به‌بڕی هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستییانه‌ بكرێت كه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكرا، بڕی ئه‌و خواردن و پێداویستییانه‌ی كه‌ مانگی رابردوو بڕیاری هاورده‌كردنیان دراوه‌ وه‌كو خۆی هاتووه‌ته‌ سلێمانی و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خواستی بازاڕی پڕكردووه‌ته‌وه‌، بۆ مانگی (2) بڕیاردرا كه‌ هاورده‌كردنی به‌ربوومه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ رێگه‌ی پێبدرێت.. (هاورده‌كردنی 700 تۆن گۆشتی مریشكی به‌ستوو، هاورده‌كردنی 400 تۆن گۆشتی ماسی به‌مه‌رجێك كه‌ رێگه‌ نه‌درێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست بفرۆشرێت، هاورده‌كردنی گۆشتی سورو هێلكه‌ی مریشك به‌پێی خواستی به‌كارهێنانی هاووڵاتیان بێت، هه‌روه‌ها رێگه‌ به‌ هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی 3500 تۆن عه‌له‌ف بدرێت بۆ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان).

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket