چاوی PUKmedia له‌ناو شاری موسڵه‌وه
ریپۆرتاژ 12:23 PM - 2015-01-27له موسڵ چی ده‌گوزه‌رێت...؟!
په‌یامنێرانمان له‌ناو شاری موسڵه‌وه چه‌ندین راپۆرتیان بۆ ئاماده‌كردووین، تا رای گشتی جیهانی و هه‌موو دونیا بزانێت له‌ناو شاری موسڵ چی ده‌گوزه‌رێت.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ترسه زۆره‌ی له داعشیهكان نیشتووه‌و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌عاتی سفر بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27-1-2015 داعش بڕیاریداوه سه‌رجه‌م موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان گڵۆپی پرۆجكتۆر له‌ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كاندا دابنێن و هه‌موو كۆڵانهكانیشیان به كامێرای چاودێری ته‌نیوه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه كۆمه‌ڵێك گه‌نجی كورد ئاڵای كوردستانیان له‌ناو شاری موسڵ به‌رزكرده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌یامنێرانمان رایانگه‌یاند كه كارخانه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب له ناوچه‌ی الشلالات به خۆیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا 4 داعش كوژراون و چه‌ندینی تریان برینداربوون، هه‌روه‌ها له قه‌زای تكلیف به‌هه‌مانشێوه له‌كاتی دروستكردنی بۆمبێكدا به دوو چه‌كداری داعشدا هه‌ردووكیان كوژراون و 4 چه‌كداری تریش برینداربوون.
به‌پێی وته‌ی په‌یامنێرانمان، پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چڕی بۆردوومانی بنكه‌و باره‌گاكانی داعشیان له‌ناو شاری موسڵ كردووه، له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر له 350 چه‌كداری داعش كوژراون.
له سه‌روبه‌ندی ئه‌م ترس و دڵهڕاوكێیهدا ئێستا پۆلیسی ژنان كه ناسراون به (الحسبه) به كۆچه‌و كۆڵانه‌كان و ناو بازاڕه‌كاندا.. ئه‌م یاسا‌و ئه‌و ژنانه سزای هه‌ر ژنێك ده‌ده‌ن كه له پۆشین و ره‌فتاری داعشیان لابدات، بۆ نموونه په‌یامنێرمان یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی دواندبوو كه به ده‌ستی (الحسبه) سزادرابوو، وتبووی: له شه‌قامی سهرهجخانه نیقابهكهم كه‌مێك هاتبووه خواره‌وه‌و به‌ری چاوم ده‌ركه‌وتبوو، بۆیه (حسبه)یه‌ك هاتوو تا توانی گازێكی له شانی راستم گرت و ناچاربووم كه له نه‌خۆشخانه به 3 ته‌قه‌ڵ برینه‌كه‌م بۆ بدورنه‌وه، چونكه ئه‌و ژنه حسبانه تاقمی دانی تایبه‌ت له ده‌م ده‌كه‌ن و ددانهكاینان تیژ‌و كاریگه‌ره، هه‌روه‌ها چه‌ندین سزای تر هه‌ن، له‌وانه لێدان به تاكه پێڵاو و جهڵدكاری و لێدان به شابه زله، شایانی باسه هه‌فته‌ی پێشوو له ناوچه‌ی الشلالات ژنێكیان به‌ردباران كرد كه تۆمه‌تی زینایان دابووه پاڵی.
په‌یامنێرانمان پێیان راگه‌یاندین كه چه‌كدارانی داعش زانكۆی موسڵیان چۆڵكردووهو راده‌ستی مامۆستایانی زانكۆكه‌یان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و شكسته دێت كه داعش نه‌یتوانی سیستمی ئیداری زانكۆكه به‌ڕێوه‌ببات، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له كۆلێژه‌كانی داخست له‌وانه‌ش (یاسا، ئاداب، هونه‌ر، وه‌رزش) و به بڕیارێكی تاك لایه‌نانه د.خالد العزی كه مامۆستا بوو له كۆلێژی ئیداره‌و ئابوری كردیه سه‌رۆكی زانكۆ، به‌ڵام له بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یدا له زانكۆ ئه‌م مامۆستایه‌ی سه‌ر به داعش له بۆردومانه‌كه‌دا كوژرا.
په‌یامنێرانمان رایانگه‌یاند كه بۆ جاری دووه‌م كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی موسڵ ئاڵای كوردستان و عیراقیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ، چه‌كدارانیش ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كردووه له‌و كۆڵان و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه ئاڵای كوردستانیان تێدا بهرزكراوهوه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25