درۆی شاخدار!!
ی.ن.ک 12:15 PM - 2015-01-26نه‌به‌ز مسته‌فا
سه‌رسام بووم كاتێك له ماڵپه‌ری پێنوسهكان... كه (ماڵپه‌رێكی رامیاری رۆشنبیری گشتیه) له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی (21-1-2015) هه‌واڵێكی له‌سه‌ر كۆنفرانسی ده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه، كه‌ته‌واو لهئهتیكی نوسین لایداوه جامی چه‌واشه‌یی باراندۆته سه‌ر كۆنفره‌نسی رێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ڕووی راستی و تێچوون و شوێنی نوستن و ناوه‌ڕۆكی كۆنفرانسه‌كه، هه‌موان هه‌قی خۆیانه گه‌ر راستیه‌كیان لاههیهو پێویسته رای گشتی لێ ئاگاداركه‌نه‌وه با بیڵێن و جێی ده‌ستخۆشیه، نه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك به مه‌به‌ستی خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و درۆی (ئاسمان دوورینه‌وه) له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌واڵه ناڕاسته گه‌ر ئامانج لێی یه‌ك دوو كه‌س بوایه خه‌ڵك و رای گشتی دره‌نگتر بۆی ساخ ده‌بۆوه، به‌ڵام تۆ دێت به‌رامبه‌ر زیاتر له (100) كه‌سی به‌شدار بوو، و سه‌دان كه‌سی نزیك و به‌ئاگا له ته‌واوی پێداویستی رێوڕه‌سمی گوزه‌ری كۆنفرانسه‌كه، دێیت و به‌ڕۆژی رووناك بوختان ده‌به‌خشنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا له تایتڵی نوسینه‌كه‌وه تادوا وشه‌ی دوورن له‌ڕاستیه‌وه تاكه وشه كۆنفرانسه كه لێی تێگه‌یشتوی به‌لای خۆته‌وه ئه‌ویش له مه‌به‌سته‌كه‌ی باش نه‌گه‌یشتویت و به‌هه‌ڵه به‌كارتهێناوه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مجۆره پڕوپاگه‌ندانه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه شكۆی یه‌كێتی بێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌وا جگه له مه‌له‌كردن له ئاوێكی لێڵدا... شتێكی دی نیه، پاش ئه‌وه‌ی بۆق ئاسا مه‌له‌ی تێدا ده‌كه‌ن دواتر لێشی ده‌خۆنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر فڕێدانی ئاردی ناو دڕك بێت ئه‌وا دواجار ده‌بێت به په‌نجه‌ی ئازاراوی ویژدانتان كۆیكه‌نه‌وه، لێره‌وه خاڵێك داده‌نێم دێمه سه‌ری دێر بۆ به‌های ههوالهكهتان له زمانی راگه‌یاندندا.
ئاشكرایه ئه‌م هه‌واڵه به ناویژدانی داخ له دڵی چه‌واشه‌كاریدا تێپه‌ڕیوه، هه‌ر له‌گه‌ڵ له‌دایكبونیه‌وه ساتێكی زۆر نه‌ژیا، باشتر وایه هه‌رچی زووه فڕێ بدرێته ناو ئاوه‌وه چونكه هیچ كاریگه‌ریه‌ك لای خوێنه‌ر جێناهێڵێت.......... له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌های هه‌واڵی خۆی له‌ده‌ستداوه، چونكه هه‌واڵ پڕ بایه‌خترین پێكهاته‌ی رۆژنامه‌نوسی یه وه‌ك خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویست و كاریگه‌ره به‌رجه‌سته بكرێت، ئه‌مڕۆ كه‌م نین ئه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌و هه‌واڵیان ئاوێته‌ی یه‌كدی كردون و جیاكردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری له بڕیاری ئه‌واندا پرۆسه‌یه‌كی قورس و هاوكێشه‌یه‌كی زه‌حمه‌ته، بۆیه ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش بزانن ئه‌مجۆره هه‌والانه ئه‌وه‌نده‌ی زیانی بۆ پێگه‌ی سایت و رۆژنامه‌كانتان ده‌بێت ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر (زهنی) خوێنه‌ر جێناهێڵێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاستی هه‌واڵ یه‌كێكه له چه‌مكه بنهڕهتیكان له هه‌واڵ نوسیندا كه به‌داخه‌وه له گه‌یاندنی هه‌واڵی كۆنفرانسی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه هیچ راستیه‌كی تیا به‌دیناكرێت، خاڵێكی تر ناڕوونی هه‌واڵه‌كه‌یه، خاڵی سێیه‌میش سه‌رتاپاگیری هه‌واڵه‌كه‌یه كه لانی كه‌م ده‌بێت وه‌ڵامی ره‌گه‌زه‌كانی هه‌واڵ بدرێته‌وه له فۆرم و شكڵێكدا كه موتوربه‌ی بابه‌تی راستی بێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه.... ئه‌م هه‌واڵه، ههواڵنوسهكهی توشی دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌نوسی كردوه، 1-هه‌ڵه‌ی زانیاری چونكه سه‌رله‌به‌ری زانیاریه‌كان ناڕاستن، 2-هه‌ڵه‌ی پیشه‌یی.... رانه‌گرتنی هاوسه‌نگی له نێوان خستنه‌ڕووی لایه‌نگیری و زانیاری له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك دژی لایه‌نێكی تر.
ده‌رئه‌نجام: ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه ئه‌م هه‌واڵه جگه له "درۆیه‌كی شاخدار شتێكی تر نیه".
نه‌به‌ز مسته‌فا ئه‌مین -هۆڵه‌ندا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25