حاكم قادر: تاكو كورد خاوه‌نی پێشمه‌رگه بێت كورد‌و كوردستان پارێزراو ده‌بێت
kurdistani 07:31 PM - 2014-12-27چله‌ی ماته‌مینی پۆلێك شه‌هیدی حاجیاوا
حاكم قادر حه‌مه‌جان رایگه‌یاند: خوێنی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان، په‌یامێكی روونه بۆ داگیركه‌ران و تیرۆریستان كه به‌زاندنی سنووری كوردستان ئه‌سته‌مه، هه‌روه‌ها تاوه‌كو خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌بین خاكی كوردستان و كوردستانیان پارێزراوده‌بن.
ئه‌م وته‌یه‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانی وتارێكیدا هات كه ئه‌مڕۆ 27-12-2014 له چله‌ی پۆلێك شه‌هیدی تێكۆشه‌ری حاجیاوا دا پێشكه‌شیكرد و تێیدا باسی له بارودوخی ئێستا هه‌رێم و ناوچه‌كه و پرسی داعش و به‌ره‌نگاریی ئازایانه‌ی پێشمه‌رگه كرد.
حاكم قادر له وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و راستییه‌ی دووپاتكرده‌وه كه هه‌میشه رۆڵه گیانباز و فیداكاره‌كه‌ی كوردن و ئاماده‌ی گیانبه‌خشینن بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و وتی: ئه‌مه وانه‌ی یه‌كه‌می خه‌باته له نێو تێكوشان و رێبازی یه‌كێتیدا و ژماره‌ی شه‌هیدی و قوربانییه‌كانی پاراستنی خاكی كوردستان له دژی داعش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه.
رونیشیكرده‌وه كه ئه‌م پۆله شه‌هیده‌ی حاجیاوا به‌خوێنی پیرۆزیان توانیان كوردستان له مه‌ترسی تیرۆرستان دووربخه‌نه‌وه و چه‌ندین و داستان و نه‌به‌ردی دیكه‌ش تۆماربكرێن كه بوونه‌ته مایه‌ی سه‌ربه‌رزی هه‌م بۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌میش بۆ ته‌واوی وڵاتانی جیهان.
وتیشی: شه‌هیدبوونی ئه‌م پۆله تێكۆشه‌ره‌ی حاجیاوای لانكه‌ی كوردایه‌تی نه‌ك خه‌ساره‌تێكه بۆ خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كه‌یان، به‌ڵكو خه‌ساره‌ته بۆ یه‌كێتی و هه‌موو گه‌لی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خوێنی شه‌هیدان و رێبازی پیرۆزی یه‌كێتیه‌كه‌مان سوورمان ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پره‌نسیپه بنچینه‌ییانه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌سه‌ر دامه‌زراوه كه سیاسه‌تی پشت به‌خۆ به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ستنه له زه‌نگی تاریكی و نائومێدییه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ ی.ن.ك چه‌ندین سه‌ركرده‌ی نه‌مر و فه‌رمانده‌ی قاره‌مان و سه‌دان كادری پێشكه‌وتو و لێهاتوو، هه‌زاران ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی خۆی به‌خشیوه به خه‌بات و شۆڕشه‌كانی كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پێناوی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی روونیكرده‌وه كه ئه‌م قۆناغه پێویستی به هاوپه‌یمانی و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی زیاتر هه‌یه، له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆیستان و مه‌ترسییه‌كان و هه‌روه‌ها پاراستنی به‌ها جوانه‌كانی مرۆڤایه‌تی و ئازادی و دیموكراسی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، بۆیه قۆناغه‌كه ده‌خوازێت یه‌كده‌ست و یه‌كڕیز بین بۆ تێكشكاندنی تیرۆر و بیری توندڕه‌ی كه رووی له ناوچه‌كه‌مان و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی كردووه.
وتیشی: جێی شانازیشه كه رۆڵه‌كانی كورد هاوپشت و هاوكاری پێشمه‌رگه‌ن و به‌رێزه‌وه له ئه‌ركی پیرۆزی به‌ره‌نگارییان ده‌ڕوانن، هه‌ر ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌یه بۆته مایه‌ی سه‌رنجدان و باسی ناوه‌نده ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێشمه‌رگه بۆته هێزی پشت پێبه‌ستوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ شكستپێهنانی تاریكپه‌رست و تیرۆریستان، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌مریكا و زۆرێك له‌وڵاتانی جیهان له‌رووی سه‌ربازیی و لۆجستی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی و پێداویستییه‌وه هاوكاری ده‌نێرن و پشتیوانی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ن بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان.
حاكم قادر له‌وته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: كه سه‌ركه‌وتنی كورد و پێشمه‌رگه به‌سه‌ر تاریكپه‌رستاندا نزیكه، بۆیه په‌یامی پێشمه‌رگه و شه‌هیده‌كانمان دڵنیاییه بۆ گه‌له‌كه‌مان، تاوه‌كو كورد خاوه‌نی پێشمه‌رگه بێت، كورد و كوردستان پارێزراو ده‌بێت، كه پێشمه‌رگه‌ش رۆڵه قاره‌مانه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ن.
وتیشی: شه‌ڕی پێشمه‌رگه و داعش، شه‌ڕێكه كه به‌سه‌ر كورد و كوردستاندا سه‌پێنراوه، ئه‌م مه‌ترسییه، به‌یه‌كێتی و یه‌كهێزی و یه‌كریزی هه‌مووان، به‌سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان كۆتایی دێت، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌پشتیوانی هه‌میشه‌یی گه‌له‌كه‌مان و هێزی پڕشانازی پێشمه‌رگه به‌دیدێت.
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌وه‌شی بۆ ماته‌مگیران دووپاتكرده‌وه كه ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا كه روبه‌ڕووی كوردستان بۆته‌وه، ئه‌ركێكی مێژوویی ده‌خاته ئه‌ستۆی ته‌واوی هێزه كوردستانییه‌كان، كه به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه، یه‌كهێز و یه‌كبڕوا و یه‌كگوتار به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ببنه‌وه و تاوه‌كو به‌هه‌مووان پیلانی تیرۆریستان پۆچه‌ڵبكه‌ینه‌وه، بۆیه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كهه‌ڵوێستی مایه‌ی سه‌ركه‌وتنه، ته‌نها مه‌رجی سه‌ركه‌وتنیش هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01 -
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
کوردستان 09:58 AM - 2024-05-01