riklam

ده‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ له‌ میدیای ئه‌ڵمانیدا

kurdistani 10:18 AM - 2014-12-21
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونێكی ستراتیژی گه‌وره‌یه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌

ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونێكی ستراتیژی گه‌وره‌یه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌

سایتی شپیگل ئۆنلاینی ناسراوی ئه‌ڵمانی راپۆرتیكی سه‌باره‌ت به‌شاری (رقه‌)ی پایته‌ختی گروپی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ (داعش) بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ زۆربه‌ی ئه‌و تیرۆرسته‌ بیانیانه‌ی كه‌له‌و شاره‌دان مه‌غریبین و له‌وڵاتی مه‌غریبه‌وه‌ رویانكردۆته‌ سوریاو عیراق و ژماره‌شیان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زاركه‌س، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌مه‌غریب به‌به‌راورد له‌گه‌ل وڵاتانی تر زۆرترین لایه‌نگرانی گروپی تیرۆرستی داعش تێدایه‌.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ گروپی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سوریاو عیراق خه‌لافه‌تی له‌ناوچه‌یه‌كی فراواندا راگه‌یاندووه‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش كه‌ ولاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات به‌رده‌وام هێرشی ئاسمانی ده‌كاته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانیان، وڵاتانی ئه‌وروپیش پێیان وایه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ رویانكردۆته‌ ناوچه‌كانی ململانێ له‌وناوچانه‌دا جێی نیگه‌رانی و مه‌ترسین..!!

هاوكات شپیگل ئۆنلاین و رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی و كه‌ناڵی یه‌كی ره‌سمی و ئێن 24 سه‌باره‌ت به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناوچه‌ی شه‌نگال راپۆرتی جۆراوجۆریان بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌و راپۆرتانه‌دا هاتووه‌ له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌وناوچانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست داعش و بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و تێكشكاندنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ رۆڵی خۆیان له‌و هێرشه‌ فراوانه‌دا بینیووه‌ كه‌به‌گه‌وره‌ترین هێرش له‌دژی تیرۆرستانی جیهادی ناوزه‌د ده‌كرێت.

 راپۆرته‌كان نوسیویانه‌ هه‌شت هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی كوردی عیراق به‌شداریانكردووه‌و متمانه‌ی زۆریشیان كردۆته‌سه‌ر بۆردومانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ 60 ده‌وڵه‌تی له‌خۆگرتووه‌ له‌وانه‌ ولاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو كه‌نه‌داو ئوسترالیاو وڵاتانی ئه‌وروپی و وڵاتانی كه‌نداو.

راپۆرته‌ هه‌واڵیه‌كان ئه‌وه‌شیان نوسیووه‌ كه‌ئه‌ڵمانیا پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ به‌ڕاهێنانی سه‌ربازی و فرۆشتنی چه‌ك.

 له‌ڕاپۆرتی شپیگل-دا ئه‌وه‌ش نوسراوه‌ كه‌ تا ئێستا له‌و 60 وڵاته‌ 50 وڵاتیان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ ئیلتیزامیان به‌وهێرشه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌وه‌ كردووه‌ كه‌دژی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی (داعش) له‌و شاخانه‌ ئه‌نجامدراوه‌و سه‌ركه‌وتووبوون له‌تێكشكاندنی ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی كه‌زنجیره‌یه‌ك شاخ به‌پانتایی 700 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی گرتبووه‌وه‌و رزگاركراو ژماره‌یه‌كی زۆیش له‌سه‌ركرده‌كانی داعش تیایدا كوژراون.

شپیگل و بیلد نوسیویانه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونێكی ستراتیژی گه‌وره‌یه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌و بۆ ناوچه‌كه‌و كورد ده‌وستكه‌وتێكی دیاره‌و ئیتر ده‌توانرێت هێرش بكرێته‌سه‌ر ئه‌و ته‌نیا رێگا خێرایه‌ی هاتوچۆ كه‌ داعش وناوچه‌كانی سوریا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌و تیرۆرسته‌كانیان له‌موسڵه‌وه‌ كۆنتڕۆڵیان كردووه‌.

سایته‌كه‌ نوسیویه‌تی هه‌مانكات بۆردومانی چیای شه‌نگال سه‌ركه‌وتنێكی ره‌مزیه‌و ماوه‌یه‌كه‌ داعش هه‌زاران كه‌سیان له‌ئێزدیه‌كان ئابڵوقه‌دابوو مه‌ترسی تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ربوو، بۆیه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما بیانوی لێدانی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌ ده‌رفه‌ت بۆ لێدانی تیرۆریستان و رزگاركردنی چه‌ندین شوێنی كێشه‌له‌سه‌ر.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا نوسراوه‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌ناو عیراقدا وایكردووه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش كورده‌كان به‌شێكی زۆر له‌خاكه‌ زه‌وتكراوه‌كه‌یان رزگاربكه‌ن، هه‌روه‌ها سوپای عیراق له‌ناوچه‌كانی دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین و باكوری به‌غدا پێشڕه‌ویان كردووه‌، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ش به‌شه‌هید بوونی 700 پێشمه‌رگه‌ی كورد تۆماركراوه‌.

شپیگل ئۆنلاین ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ئامانجه‌ بنچینه‌ییه‌كان شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌هاردا ده‌ستپێبكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانی پێویستن به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا كۆتایی ساڵی 2015 ئه‌و شاره‌ ئازادبكرێت و راوێژكاران و پسپۆڕانی سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری سوپای عیراقن له‌شه‌ڕی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌قامدا له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌شه‌ری ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆبانێ-ش كراوه‌.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket