riklam

نرخی نەوت كۆبوونەوە نائاساییەكەی حكومەتی عیراق دوادەخات

kurdistani 06:54 PM - 2014-12-18
وەزارەتی دارایی داوای دواخستنی كردوە

وەزارەتی دارایی داوای دواخستنی كردوە

 حكومەتی عیراق كۆبوونەوە نائاساییەكەی بودجەی دواخست

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق جارێكی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت گفتوگۆی پرۆژە یاسای بودجەی 2015ی دواخست.

سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ 2014/12/18 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2015ی عیراق و پەسەندكردنی، بەڵام كۆبوونەوەكە لەبەر دابەزینی زیاتری نرخی نەوت بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران دواخراوە.

وتەبێژەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئاماژەی بەوەشداوە كە دواخستنی كۆبوونەوەكە بۆ دابەزینی زیاتری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە، راشیگەیاندوە: وەزارەتی دارایی عیراق داوایكردوە كۆبوونەوەكە بۆ چەند رۆژێكی تر دوابكەوێت تا رێكەوتن لەسەر نرخی خەمڵێنراوی نەوت بكرێت.

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket