تكایه ڕێگاكه‌م پیشانده‌ن..!!
kurdistani 11:22 AM - 2014-12-18د.ئه‌رسه‌لان بايز
ڕای سه‌ربه‌ست
ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه ته‌نیا وته‌ێك، وشه‌ێكم له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و، ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایته‌كان به كوردستانی نوێ و PUKmedia شه‌وه بڵاو نه‌كردۆته‌وه. چه‌ندین جاریش داوایان لێكردوم گۆشه‌كه‌م زیندو بكه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌ر نه‌مكردووه. چونكه تاڵی و سوێرییه‌كانی ململانێ ناڕاسته‌كانی نێو خودی حیزبه‌كه‌ی خۆم و، نێوان هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان. مێژوویه‌كی پڕ له ئازار‌و سوێ و هه‌ڵه بوون. ته‌نانه‌ت زیانی گه‌وره‌شیان به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و ئه‌زمونه حوكمڕانیه‌كه‌ی گه‌یاندوه. بۆیه ویستومه له‌نێو ئه‌و ململانێیانه‌دا، گونجی قه‌ناعه‌ت بگرم و به‌هێمنی ڕۆژانه له ته‌لاری مه‌كته‌بی سیاسی «ی.ن.ك» له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ده‌وام بكه‌م و، به پێی توانا كاری كادیره‌كان ڕایی بكه‌م. له‌و ماوه‌یه‌شدا (مه‌كته‌بی سیاسی)ی به‌ڕێز هه‌ر كارێكیان پێ سپاردبم درێغیم نه‌كردووه‌و گورج جێبه‌جێم كردووه. به‌ڵام كاتێ چاره‌نووسی حیزبه‌كه‌م ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، كاتێ هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاینده‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان، یان كاتێ شه‌ڕ ده‌رگای ماڵت پێ ده‌گرێت. ناچار ئه‌بیت ئه‌گه‌ر به چه‌ند وشه‌یه‌كیش بێت بێیته گۆو هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی خۆت بده‌یت.
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕۆژی 15/12/2014 دوای ئه‌و ساڵانه، بۆ یه‌كه‌مین جار كورته وتارێكم له‌ژێر ناونیشانی چه‌پكه گوڵ بۆ كوردستانی نوێ نارد. به حوكمی ئه‌وه‌ش كه چه‌ندین ساڵ داڕێژه‌ری سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنی «ی.ن.ك» و سه‌رنوسه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بوم و ده‌سته‌ی نوسه‌رانیش هه‌موویان هاوڕێمن، بۆیه زۆر له‌خۆ ڕادیتیانه داوام كرد وه‌كو هه‌ڤاڵانی تر له لاپه‌ڕه‌ی ژماره یه‌ك بۆم بڵاو بكه‌نه‌وه. به‌ڵام پاش دوو سه‌عات پێیان ڕاگه‌یاندین كه نه‌ك هه‌ر له لاپه‌ڕه (یه‌ك) بڵاوی ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو له لاپه‌ڕه دوو و تێبینی نووسینی ڕای سه‌ربه‌ستیش له‌سه‌ر ئه‌نووسن. دیاره په‌رۆشیم بۆ وه‌زعه‌كه‌و هه‌ر چۆنێ بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاره‌كه وای لێكردم. به هه‌موو شتێ ڕازیبم. هه‌ر باشتره له‌وه‌ی په‌نا بۆ ڕۆژنامه‌كانی تر ببه‌م.
هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌واڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌م له ژێر ناوی ڕای سه‌ربه‌ست، بیر له وتاره‌كه‌م ئه‌كه‌مه‌وه‌و، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كادیری «ی.ن.ك» و ته‌نانه‌ت دۆسته‌كانی «ی.ن.ك» یش گفتوگۆم كرد. ئاخۆ تۆ بڵێی من له ڕێبازی «ی.ن.ك» و جه‌نابی مام جه‌لال لام دابێ، ئاخۆ وتاره‌كه‌م زیانی به «ی.ن.ك» گه‌یاندووه...؟!
زۆرم پێ سه‌یره، ڕۆژانه چه‌ندین وتاری بچوك و درێژ. چاوپێكه‌وتن، ڕاگه‌یاندن، سه‌ردان له كوردستانی نوێ بڵاو ئه‌كرێته‌وه. تۆ بڵێی ئه‌و هه‌ڤاڵانه هه‌موویان له به‌نده شاره‌زاتر بن له ڕێبازی سیاسی «ی.ن.ك» و خه‌تی مام جه‌لال...؟ دواتر له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌موت: دیاره شاره‌زاترن بۆیه وتار‌و چاوپێكه‌وتن و كاره‌كانی ئه‌وان ناخه‌نه ژێر ناوی ڕای سه‌ربه‌سته‌وه. ئاخر كاتێك بیریش ئه‌كه‌مه‌وه منێك كه له ته‌مه‌نی 16 ساڵیه‌وه تاكو ئه‌مڕۆش ته‌نیا بۆ سه‌عاتێكیش نه‌ك هه‌ر له «ی.ن.ك» دوور نه‌كه‌وتومه‌ته‌وه، بگره ڕێبوارێكی نزیكی مام بووم. به‌نده له حزوری مام جه‌لال ماوه‌ی 8 ساڵ لێپرسراوی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی «ی.ن.ك» بووم له شاخ، له شاریش ئه‌ندامێكی ئه‌ساسی بووم له دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و چه‌ندین ساڵیش هه‌ر سه‌ر نووسه‌ر بووم. ساڵانی تریش چه‌ندین جار بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ و ساڵیش هه‌ر كاری ئه‌و مه‌كته‌به‌یان پێ سپاردوم. زیاتر له ده ساڵیش خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری (ڕێبازی نوێ) بووم كه ئاڕاسته‌ی فكری ڕێكخستنه‌كانی «ی.ن.ك»م ئه‌كرد. زیاتر له ده ساڵیش لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی «ی.ن.ك» بووم. ئه‌ی ئه‌بێ ئه‌و مه‌ته‌ڵه چی بێ..؟!
جارێ شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه وتاره‌كه‌یان له ژێر ناوی ڕای سه‌ربه‌ست بۆ بڵاوكردمه‌وه. چونكه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن ڕاو ئیراده‌و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆم و، سه‌ر به هیچ گروپێكی ململانێكانی ناو «ی.ن.ك» نیم، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و، هه‌موشیانم خۆش ئه‌وێ به‌ڵام ڕایده‌گه‌یه‌نم، له دوای گه‌وره‌یی مام جه‌لال جیا له «ی.ن.ك» هیچ لایه‌ن و كه‌سێك به مرجعی خۆم نازانم. خۆم مرجعی خۆمم.
ده‌ڵێن ماوتسی تۆنگ له دوا ساڵه‌كانی ژیانی خۆیدا وتویه‌تی ته‌نیا یه‌ك دڵۆپ له ده‌ریای زانستی ئه‌م دونیا فێربووم. ئه‌ی ئه‌بێ هه‌ژارێكی وه‌ك من چه‌ند فێربووبم، عه‌یبیش نیه تا ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش له ته‌واوی ڕێبازی سیاسی «ی.ن.ك» و مام جه‌لال تێ نه‌گه‌یشتبم. بۆیه داواكارم له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی خۆیان پێ له به‌نده شاره‌زاترو دڵسۆزتره بۆ «ی.ن.ك» و خه‌تی سیاسی مام جه‌لال، با‌نگم بكه‌ن و (ڕێنماییم بكه‌ن). تاكو جارێكی تر هه‌ڵه نه‌كه‌م. به‌ڵام هه‌قی خۆشمه بپرسم ئایا چه‌پگه گوڵ خراپه.. ئایا یه‌كڕیزی «ی.ن.ك» و ته‌بایی خراپه. پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاره‌ق و ماندووبوونی هه‌ڤاڵان و به گه‌وره‌یی هێشتنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدان دووره له ڕێبازی «ی.ن.ك». ئایا ده‌ست و ده‌می یه‌كتر ماچ بكه‌ین باشتر نیه تاكو په‌نا بۆ ئه‌م و ئه‌و ببه‌ین..؟
دوا وته‌شم، مام له كوێیی خۆت وته‌نی: (چۆله‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به چۆله‌كه‌ی دوێنێ ئه‌ڵێ جووك جووك).
د.ئه‌رسه‌لان بايز
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25