riklam

كورد به‌شداری فێستیڤاڵێكی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات

kurdistani 10:59 PM - 2014-11-28
به‌شداری له‌ فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

به‌شداری له‌ فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

ساڵانه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا و له‌ شاری له‌نده‌ن فێستڤاڵێكی هونه‌ری و كه‌لتوری به‌ناوی  نور به‌رێوه‌ده‌چێت.

له‌م فێستیڤاڵه‌دا كه‌ ماوه‌ی مانگێك ده‌خایه‌نێت گه‌لانی دونیا به‌نیشاندانی نه‌ریت و هونه‌ره‌ جۆراوجۆره‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مساڵیش له‌ ژیر دروشمی (ره‌نگ و ده‌نگی كوردستان) گه‌لی كورد به‌شداری ده‌كات .

 سه‌روه‌ت كۆیی یه‌كێك له‌ به‌شداربوانی تایبه‌ت بۆ  PUKmediaدوا وتی: ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ساڵانه‌یه‌ و گشت وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به‌شدارن به‌ نمایشكردن و نیشاندانی كه‌لتوره‌كه‌یان به‌ میوزیك و شایی و نمایشی جل و به‌رگ و خواردنی هه‌مه‌ چه‌شن .

بۆ ئه‌مساڵ ئێمه‌ وه‌ك كورد به‌شدار ده‌بێت له‌و فێستیڤاڵه‌دا ئه‌م چالاكیانه‌ی تێدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین:

  1-نمایشی جل و به‌رگی كوردی له‌لایه‌ن دیزاینه‌ر (دڵكه‌ش موراد ) .

2- چوار میوزیكژه‌نی گروپی ئاوازی ون (سه‌روه‌ت كۆیی به‌ كه‌مان و داریان عاریف به‌ ده‌ف و زه‌رب و رۆسكار نه‌سان به‌ عود و كۆرشی ڕافعی به‌ سه‌نتور ) به‌شدارن ده‌بن و به‌ سازدانی ئێواره‌ ئاهه‌نگێك كه‌ تێیدا میوزیكی ره‌سه‌نی كوردی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان و میوانانی فێستیڤاڵ ده‌كه‌ن .

 3- نمایشێكی هونه‌ری شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌ لایه‌ن گرووپی (بێریان) سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كورد له‌ له‌نده‌ن پێشكه‌ش ده‌كرێت كه‌ تیدا چه‌ند تابلۆیه‌كی كورده‌واری پێشكه‌ش ده‌كرێت .

هیواداریشین كه‌ به‌ به‌شداری كردنمان بتوانین خزمه‌تێك به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ن بتوانین هونه‌ر و كه‌لتوری كوردی به‌ میله‌تانی تری دنیا بگه‌یه‌نین و له‌ رێگه‌ی ئه‌و جۆره‌ فێستیڤاڵانه‌وه‌ گه‌لی كورد به‌ گه‌لانی تر ئاشنا بكه‌ین .


PUKmedia ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket