riklam

ڤیدیۆ..فڕۆكە بەرازەكەش بۆردومانی داعش دەكات

kurdistani 04:20 PM - 2014-11-28
لەخولەكێكدا 4200 گوللـە دەتەقێنێت

لەخولەكێكدا 4200 گوللـە دەتەقێنێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) بڕیاریدا بە رەوانەكردنی 10 فڕۆكەی جۆری A-10 Warthog كە بەچەند ناوێك ناسراوە، دیارتیرنیشیان (بەرازی كێوی) و (تانكی فڕۆكە) بۆ پاڵپشتیكردنی شەڕی هاوپەیمانان لەدژی تیرۆرستانی داعش لە عیراق و سوریا.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، ئێوارەی دوێنێ ئەو فڕۆكانە لەوڵاتی ئەفغانستان كشێنراونەتەوەو گەیشتونەتە یەكێك لەوڵاتانی كەنداو بۆ دەستپێكردنی ئامانجەكانیان كە بۆردومانكردنی داعشە، لەمانگی داهاتوودا.

ئەو فرۆكەیە كە بە Thunderboltش ناسراوە، زرێپۆشێكی ئۆتۆماتیكی پێوەیەو تەنها فڕۆكەوانێكی تێدایە، لەماوەی تەنها خولەكێكدا هەزارو 200 گوللـە دەتەقێنێت و توانای لەناوبردنی كۆمەڵی هەیە.

فڕۆكەكە كە بە بەرازی كێوی یاخود بروسكەش ناسراوە، بەوە جیادەكرێتەوە كە لە هەریەك لە جۆرەكانی ئێف 15 و ئێف 16 و ئێف 18  مەترسیدارترە.

پێشتریش ئەو فڕۆكەیە لەپرۆسەی ئازادی عیراقدا لەساڵی 2003 بەكارهێنراوە، هەروەها لەساڵی 1991یشدا لەكاتی دەركردنی سوپای رژێمی روخاوی بەعس لەوڵاتی كوەیت بەكارهێنراوە.

فڕۆكەی بەرازی كێوی، لەتوانایدایە بە رۆژو شەو كارەكانی خۆی بۆ ماوەیەكی درێژ ئەنجامبدات و ئامانجەكانی بپێكێت و پاڵپشتی لەهێزە وشكاییەكان بكات.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket