riklam

كلدار ئۆغلۆ: ئۆردۆغان ده‌زگای میت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌كارده‌هێنێت

kurdistani 12:45 PM - 2014-11-28
ئه‌ردۆغان میت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی به‌كارده‌هێنێت

ئه‌ردۆغان میت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی به‌كارده‌هێنێت

كه‌مال كلدار ئۆغلۆ رابه‌ری پارتی كۆماریخوازه‌كانی توركیا كه‌ گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌یه‌ ره‌خنه‌ی له‌پارتی دادو گه‌شه‌ ده‌گرێت و تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ ده‌زگای زانیاری و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ( میت ) ی توركی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆیان به‌كارده‌هێنن.
 
ئه‌و وته‌یه‌ی كه‌ماڵ كڵچدار ئۆغلۆ له‌میانه‌ی دانشتنێكی حزبه‌كه‌یدا هاتووه‌ و داوایكردووه‌ به‌زووترین كار بكرێت بۆ رێگیریكردن له‌و دیارده‌یه‌ و توركیا له‌و مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌یه‌ چاره‌سه‌ربكرێت.
 
رابه‌ری حزبی كۆمارییه‌كان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ " ده‌زگای میت له‌شێوه‌ی ده‌زگایه‌كی حزبی ده‌بینرێت و هه‌موو ئاڕاسته‌كانی له‌خزمه‌تی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌، له‌ته‌واوی رووه‌كانه‌وه‌ زانیاری بۆ ئه‌و حزبه‌ كۆده‌كاته‌وه‌، چ له‌رووی ئابوری و بازرگانی، یان له‌رووی چاودێریكردنی ئه‌ندامانی پارتی كۆماریخوازانی توركیا و پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تر.
 
كڵچدار بێباكی خۆی ده‌رده‌خات له‌وه‌ی كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی تووركیا و سه‌ربه‌پارتی دادو گه‌شه‌پێدانی توركیا ئه‌و زانیاری و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ بكات، چونكه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی و ئه‌منی هه‌یه‌ له‌ توركیا.

قڵچدار ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات " داود ئۆغلۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌به‌رامبه‌ر ئۆردۆغاندا نییه‌ و وه‌كو بێژه‌رێك ته‌نها وته‌كانی ئه‌و دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گینا سیاسه‌تی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پارته‌ له‌حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئۆردۆغانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ ده‌كرێت.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket