عیراق مۆڵه‌ت ده‌به‌خشێته ته‌كنۆلۆژیای نه‌وه‌ی سێیه‌م 3G
kurdistani 07:25 PM - 2014-11-11G3 ته‌كنه‌لۆجیای نه‌وه‌ی سێیه‌م له ئاسیا سێڵ
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا، حكومه‌تی عیراقی مۆڵه‌ت ده‌به‌خشێته ته‌كنۆلۆژیای نه‌وه‌ی سێیه‌م 3G ئاسیاسێڵ مۆڵه‌تی كارپێكردنی خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌م 3 G به‌ده‌ستده‌هێنێت.
له مهراسیمَكی گه‌وره‌دا و به‌سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیرو گه‌وره به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، گرێبه‌ستی پاشكۆی مۆڵه‌تپێدان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌می مۆبایل 3G له عیراق له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی رێگه‌پێدراوی مۆبایله‌وه كه له عیراق كارده‌كه‌ن، ئیمزاكرا.
به بۆنه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه‌وه، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ پیرۆزبایی له بهشدرابوانیی به‌تایبه‌ت و هاووڵاتیان به‌گشتی ده‌كات، ئاماده‌یی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت بۆ پێشكه‌شكردنی ته‌كنۆلۆژیای نه‌وه‌ی سێیه‌م 3 G به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو كه پێشه‌نگ و ده‌ستپێشخه‌ربێت له دابینكردنی هه‌رچی پێشكه‌وتنی نوێ هه‌یه له بواریی په‌یوه‌ندییه‌كاندا.
ده‌رچونی مۆڵه‌ت بۆ كارپێكردنی نه‌وه‌ی سێیه‌م 3G له عیراق پاشكۆی ئه‌و مۆڵه‌ته‌یه كه پێشتر دراوه‌ته كۆمپانیاكانی مۆبایل له ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ پێدانی فریكوێنسی زیاده به توانای 2100 میگاهیرتز به به‌های 307 ملیۆن دۆلار كه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی عیراقی بۆ میدیا وپه‌یوه‌ندییه‌كان ئیمزاكراوه به نوێنه‌رایه‌تی دكتۆر "سه‌فادین ره‌بیع"ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌و ده‌سته‌یه.
به‌پێی ئه‌و مۆڵه‌ته، ئاسیاسێڵ له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2015 ه‌وه خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌م 3 G دهختهكار.
له ئێستادا، كۆمپانیاكانی مۆبایل له عیراق كار به نه‌وه‌ی دووه‌م 2G ده‌كه‌ن كه خێرایی وتوانستێكی سنورداری هه‌یه له خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتدا، له‌گه‌ڵ هێناكایه‌ی خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌م 3G، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت زیادبكات له رێگه‌ی كۆمپانیاكانی مۆبایله‌وه به خێراییه‌كی زیاتر و كوالیتییه‌كی به‌رزتر.
(3G) نه‌وه‌ی سێیه‌می ستانده‌ر وته‌كنۆلۆژیای مۆبایله وپشتبهستوه به كۆمه‌ڵێك ستانده‌ری یه‌كێتی گه‌یاندنی نێوده‌ڵه‌تی (ITU) كه ده‌توانێت پاكێجێكی خزمه‌تگوزاری فروانتر و پێشكه‌وتوتر پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها كه به خه‌سڵه‌تی فراوانی تۆڕه‌كه‌ی جیادهكرێـتهوه ئه‌ویش به فه‌زڵی ئه‌و چالاكییه شهبهنگییهوه كه هه‌یه‌تی. له گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانی نه‌وه‌ی سێیه‌م ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زیاتر له به‌شدرابوانی ده‌نگ و ئینته‌رنێت له‌خۆده‌گرێت به خێراییه‌كی زیاتر، هه‌وره‌ها ئینته‌رنێتێكی خێراتری هه‌یه وده‌توانرێت په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی ئه‌نجامبدرێت.
شاره‌زایان پێیانوایه كه سوده‌كانی ته‌كنۆلۆژیای نه‌وه‌ی سێیه‌م په‌یوه‌سته به پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی كه ره‌هه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌یه وپه‌یوه‌ندی هه‌یه به لایه‌نی كارگێڕی وئابوری و بازرگانی و رۆشنبیری و چه‌ندین بورای تر كه رێگا به پێشكه‌وتنی پراكتیزه‌ی پیشه‌یی و باشكردنی ئه‌دائی ئابوری وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی ده‌دات بۆ پێ به‌پێ گه‌یشتنه‌وه به شۆڕشی زانیاری وفراوانكردنی به‌كارهێنانی زانیاری له كۆمه‌ڵگادا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو كه‌س به‌رده‌ست بێت له سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان و عیراق.
هه‌روه‌ها ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه كۆمه‌ڵگه بهتوانادهكات بۆ ركێفكردنی ئینفۆرماتیك وئابوری دیجیتاڵ وخێراكردنی ره‌وتی گه‌شه‌پێدان وبنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌عریفه وئابوری ئاینده، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسانكارییه زۆرانه‌ی دابینیده‌كات له ژیانی هاووڵاتیان و مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌یان و هه‌لی كاری نوێ ده‌ره‌خسێنێت له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا.
له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ فاروق مه‌لا مسته‌فا رایگه‌یاند: "ئێمه پێدانی مۆڵه‌تی كارپێكردنی نه‌وه‌ی سێیه‌م 3G به هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بینین له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ باشتركردنی كوالیتی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به به‌شداربوان ده‌كرێت و رۆیشتنه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ی كه بواری ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت. حه‌زده‌كه‌م ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزمه‌وه و سوپاس وپێزانینی خۆم ده‌رببڕم بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و كۆمسیۆنی میدیا وپه‌یوه‌ندیه‌كان (CMC) بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاسیاسێڵ راگه‌یاند: "خستنه‌كاری خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی سێیه‌م پێویستییه‌كه كه واقیعی زانستی وپێشكه‌وتنی خێرای ته‌كنۆلۆژیا سه‌پاندویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو بوراه‌كانی ژیاندا. ئێمه له ئاسیاسێڵ، ههرهكو چۆن ده‌ستپێشخه‌ر و پێشه‌نگ بوین له پێشكه‌شكردنی تازه‌ترین خزمه‌تگوزاری، هه‌روها ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بین، به‌گوێره‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی پێماندراوه، له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌م 3G له سه‌ره‌تای ساڵی ئایندهی 2015."
ده‌رباره‌ی ئاسیاسێڵ
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ دابینكه‌ری سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزاریی كواڵیتی مۆبایله له عێراقدا كه ژماره‌ی به‌شداربووانی سه‌روو 12 ملیۆنه. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كۆمپانیای خزمه‌تگوزاریی مۆبایل بوو كه تۆڕه‌كه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی عیراق داپۆشێت كه خزمهتگوزایهكانی بۆ هه‌ر 18 پارێزگاكه‌ی عێراق دابینكردوه به به‌غدای پایته‌خت و سه‌رجه‌م شاره سهرهكیهكانیهوه. تۆڕی ئاسیاسێڵ له %97 ی شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانی عێراقی داپۆشیوه كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئاستی داپۆشینی نیشتمانی فراوانترین بێت له‌نێو هه‌مو كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری مۆبایل له عێراق. له ساڵی 2012، كۆمپانیای "ئه‌ڵتای" فه‌ره‌نسی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به خستنه‌بازاڕ كۆمپانای ئاسیاسێڵی وه‌كو یه‌كه‌مین براندی بازرگانی له‌عێراقدا ناساند – نه‌ته‌نها له بازاڕی په‌یوه‌ندیه‌كانی مۆبایل، به‌ڵكو له هه‌موو كه‌رته‌كان – كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ئاماده‌گیه به‌هێزه‌ی براندی بازرگانی ئاسیاسێڵه، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوبانگه دێرینه‌ی هه‌یه‌تی بۆ كواڵیتی و متمانه و خزمه‌تگوزاری. ئاسیاسێڵ خزمه‌تگوزاری مۆبایلی پریپه‌ید پێشكه‌شده‌كات كه 97% كۆی به‌شداربوانی پێكده‌هێنێت (به‌پێی ئاماری 30 ئه‌یلولی 2012).
ئۆفه‌ره‌كانی هێڵی پریپه‌ید ژماره‌یه‌ك له پاكێجی هه‌مواركراو له‌خۆده‌گرن به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانی جیاوازی بازاڕدا بگونجێت ــ له‌وانه توێژی گه‌نجان و ژنان و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێ كه مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیه‌كانی مۆبایله به ملیۆنان میوان كه ساڵانه سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن. ئاسیاسێڵ خزمه‌تگوزاری هێڵی پۆستپه‌یدیش پێشكه‌شده‌كات به خه‌ڵك و كۆمپانیاكان. وله ده‌ستكه‌وتێكی پێشه‌نگی نوێ‌دا كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2013 به‌ده‌ستیهێنا، ئاسیاسێڵ خه‌ڵاتی "mWomen"ی بۆ خۆی برده‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی مۆبایل (الجمعیه الدولیه للإتێالات المتنقله) پێی به‌خشرا بۆ باشترین خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی مۆبایل بۆ ژنان له بازاڕه تازهگهشهسهندوهكاندا، ئه‌مه‌ش وه‌كو رێزگرتنێك له رۆڵی كارای ئاسیاسێڵ وهه‌وڵه‌كانی بۆ پێشخستنی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیه‌كان له عێراق كه به هێنانه‌كایه‌ی هێڵی ئه‌ڵماس گه‌یاندیه ترۆپك، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی له میانه‌ی ڤیستیڤاڵی "گلۆبه‌ڵ مۆبایل ئهۆردز" پێشكه‌ش كرا كه سه‌ر به كۆنگره‌ی جیهانی په‌یوه‌ندی مۆبایل (المۆتمر العالمی للاتێالات النقاله)ه و له شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی سازكرا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25