له‌ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا كێشه‌ی ئاواره‌كانی دهۆك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
kurdistani 04:01 PM - 2014-10-31ده‌رباز كۆسره‌ت: هه‌وڵی جیدیمانداوه بۆئه‌وه‌ی به‌شێك له‌پرۆژه‌كان نه‌وه‌ستێت
یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، بۆ پارێزگای دهۆك بوو، كه له لایه‌ن فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆكه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌دیدارێكدا هه‌ر دوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه توانای زیاتر بخرێته‌گه‌ڕ بۆ زووبه‌زوو ته‌واوكردنی كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌و گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوی.
له ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكاندا، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و پارێزگاری دهۆك تیشكیان خسته سه‌ر پرۆژه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك و به پێویستیانزانی په‌ره‌یان پێبدرێ و فراوان بكرێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن وتی: له پاڵ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا پێویسته زوو به زوو پرۆژه ستراتیژییه‌كانمان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
هه‌ر لهسهردانهكهیداو به یاوه‌ری فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك و ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی ئیداری شاره‌كه، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ردانی پرۆژه‌ی تونێلی گه‌لی زاخۆی كرد‌و قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌ی كرده‌وه و له‌نزیكه‌وه به‌شه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه، كه تونێله‌كه تونێلێكی دوو سایدی به درێژی "3:6 كم"ه.
له‌میانی وته‌یه‌كیدا بۆ میدیاكان وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن وتی:به دڵخۆشیه‌وه ئه‌مڕۆ قۆناغی یه‌كه‌می تونێلی گه‌لی زاخۆ ده‌كه‌ینه‌وه، كه له لایه‌ن كۆمپانیای "لیماك" كاره‌كانی ئه‌نجامدراوه‌و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوی كاره‌كانی تری ئه‌نجامده‌درێ و ده‌كرێته‌وه.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی: ته‌واوبوونی ئه‌م تونێله خزمه‌تێكی زۆر به سنووره‌كه ده‌كات و مایه‌ی شانازییه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كاتی قه‌یرانه‌دا پرۆژه‌یه‌كی ئاوا گه‌وره‌و ستراتیژی ئه‌نجام بدات.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا و له‌باره‌ی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن وتی: كاره‌كانی دروستكردنی كه‌مپه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆرباش به‌ڕێوه‌ده‌چێ و په‌نا به‌خوا له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو كێشه‌ی نیشته‌جێ بوونی ئاواره‌كان له قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیداو له باره‌ی پرۆژه‌كانی حكومه‌ت و به‌شداری وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌ڵێنده‌ران تێیدا، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی: وێڕای ئه‌وه‌ی سوپاسی هه‌موویان ده‌كه‌ین كه پاڵپشت و هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و هه‌وڵیانداوه به‌شێك له‌پرۆژه‌كان نه‌وه‌ستێ و به ئه‌نجام بگات، دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌قیان نافهوتێ و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بوونی ئه‌م قه‌یرانه كێشه‌كانیان چاه‌رسه‌ر ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ پارێزگای دهۆك و به یاوه‌ری پارێزگاری دهۆك، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ردانی مه‌یدانی ئه‌و كه‌مپانه‌ی كرد كه له بواری جێبه‌جێكردندان.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌ردانی كه‌مپی قادیای كرد، كه شوێن بۆ 1000 خێزانی ئاواره‌ی سنووری پارێزگای دهۆك دروستده‌كرێ و له قۆناغی كۆتاییدایه، له‌میانی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن ده‌ستخۆشی له سه‌رپه‌رشتیاران و ستافی دروستكردنی كه‌مپه‌كه كرد‌و رایسپاردن كه له كه‌مترین ماوه‌دا ئاواره‌كان بگوازنه‌وه كه‌مپه‌كه.
دواتر و له به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ردانی قه‌زای زاخۆی كرد‌و كه‌مپی چه‌مشكۆی به‌سه‌ركرده‌وه، كه بڕیاره شوێنی نیشته‌جێ بوون بۆ 5000 ئاواره دروست بكرێ و له قۆناغی جێبهجیێكردندایه.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیار و رێكخه‌رانی كه‌مپه‌كه، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وتی: به ته‌واوبوونی ئه‌م كه‌مپه كێشه‌ی ئاواره‌كانی سنووری قه‌زای زاخۆ ته‌واو ده‌بێ، كه ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی و خۆشحاڵی هه‌موومانه.
كۆتا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن، سه‌ردانی كردنی كه‌مپی كهبهرتۆ 1 و كهبهرتۆ 2 بوو له سنووری قه‌زای سمێل، كه له ئێستادا له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه‌و له هه‌ردوو كه‌مپه‌كه شوێنی 6000 خێزان ده‌بێته‌وه‌و له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ته‌واو ده‌بێ.
له‌م سه‌ردانه‌یدا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول باسی له گرنگی دروستكردنی ئه‌و كه‌مپانه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند: له‌ئێستادا ئه‌و كه‌مپانه سوودیان ده‌بێ بۆ ئاواره‌كان و به ته‌واوبوونیان به‌شێكی زۆر له ئاواره‌كان كێشه‌ی نیشته‌جێ بوونیان نامێنێ و له داهاتووشدا ده‌توانرێ سوودیان لێ وه‌ربگیردرێ.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25