riklam

54 كارتۆن حه‌بی ترافید ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

kurdistani 05:21 PM - 2014-10-23
توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلدا كه‌( 54 كارتۆن حه‌بی ترافید) ی تێدابوو

توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلدا كه‌( 54 كارتۆن حه‌بی ترافید) ی تێدابوو

له‌درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ریندا تواندرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌ حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراودا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia  نێدراوه‌ تێیدا هاتووه‌، دوابه‌دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌رینه‌وه‌ له‌بازگه‌ی قه‌مته‌ران، توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلدا كه‌( 54 كارتۆن حه‌بی ترافید) ی تێدابوو، كه‌ چه‌ند كه‌سێك ده‌یانویست به‌نایاسایی و به‌بێ ره‌چه‌ته‌ی پزیشك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌ مادده‌یه‌كی سڕكه‌ر و هۆشبه‌ره‌و ئاڵوده‌بوان به‌كاری ده‌هێنن، هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا دوو كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ ویستبویان ئه‌و ده‌رمانانه‌ به‌ لاڕێدا ده‌رباز بكه‌ن به‌ره‌و وڵاتی ئێران و تۆمه‌تباره‌كان په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆكراوه‌ته‌وه‌ له‌ئێستاشدا به‌پێ ی ماده‌ی (14ی مخدرات) له‌ به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان راگیراون .
 

PUKmedia  ئاری مسته‌فا/ رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket