riklam

دوێنێ‌ و ئەمڕۆی موزایەدە ‌

kurdistani 02:21 PM - 2014-10-23
هونەر رەسوڵ ئەحمەد‌

هونەر رەسوڵ ئەحمەد‌

هونەر رەسوڵ ئەحمەد‌

کە بزوتنەوەی گۆڕان دروستبوو زۆر چەمكی جۆراوجۆر گەرمبوونەوە.یەكێك لەو چەمكانەی لەگەڵ دروسبوونی گۆڕان زۆرترین چانسی بەشداری هەبوو، بەناچار بۆ ئەوەی بە بەردەوامی هەوڵەكانی گۆڕانی پێ بناسێنی چەمكی موزایەدەبوو.
ئاخر گۆڕان چونكە هێزی ناوچەیەكی دیاری كراوو بوو، تازە سەرپێ كەوتبوو، بەناچاری دەبوو كار بەموزایەدە بكات‌و پێویستی بەوە بوو بۆ هەموو پرسێكی گرنگ كەلای شەقام جێگەی سەرنج بوو موزایەدەیەك بكات. حاشاهەڵنەگرە لەو كاتەدا گۆڕان توانی سوود لەوە وەربگرێت‌و سەرەتا بەهیمەتی هەندێ رۆژنامەنووس‌و چاودێری سیاسی(بەحیساب سەربەخۆ!)و دواتر ئەندام پەرلەمانەكانی توانی جێ پێی خۆی بكاتەوەو دەنگی شەقام تاڕادەیەك كێش بكات.
ئەوەی لەسەرەوە باسم كرد تەنها بۆ بیرخستنەوەیەك بوو، كە لەكەیەوە ئەم چەمكە زیاتركەوتە سەر زمان، ئەگەرنا لەم نووسینە نامانەوێت بێینە سەر ئەوەی باسی موزایەدەكانی گۆڕان بكەین.
بۆیە مەبەستمە لێرەدا باسی ئەوەبكەم، ئێستا كە یەكێتی بەناوەندی بڕیاری حزبەكەی‌و هەردوو تیمەكەی لەپەرلەمان‌و حكومەت هەموو هەوڵێكیان خستوتە گەر لەپێناوی یەكڕیزی نێوماڵی كوردو هاوكاری‌و پشتیوانی كوردانی خۆرئاوا، لەهەمانكاتدا رۆڵی كاریگەرو بەرچاوی بەشێك لەسەركردایەتی یەكێتی لەسەركردایەتی كردنی جەنگ دژی تیرۆریستان، لەچەند لایەكەوە بەتایبەت ئەوانەی خۆیان ناتوانن كارێك بكەن، هەموو هەنگاوێكی یەكێتی بەموزایەدە لێك دەدەنەوەو بەم جۆرە لەڕاگەیاندندا تەفسیری بۆدەكەن كە یەكێتی مەبەستیەتی موزایەدە بكات‌و دەیانەوێن هەوڵەكانی یەكێتی كەم بایەخ بكەن.
بەر لەهەر شتێك هەركەسێك كەمێك هۆشیاری هەبێت، دەبێت لەوە تێبگات یەكێتی ئەو هێزە تازە لەدایك بووە نییە پێویستی بەموزایەدەكردن هەبێت، یاخود یەكێتی هێزێك نییە دەستی كەوتبێتە ژێرباری گران‌و ناچاری ئەملاو ئەولاو نەتوانێ لەئەرزی واقیعدا كاربكات‌و پەنا بۆ موزایەدەكردن بەرێت.
لەم كاتەدا كە هەموو جەستەی نیشتمان خوێنی لێدێت‌و هەڕەشەكان‌و مەترسیەكان لەهەموو لایەكەوە بۆسەر كورد هەیە، لەم كاتەدا كە گرووپێكی تیرۆریستی بە جل‌و بەرگی ئیسلام‌و لەژێر سێبەری ئاڵای داگیركاری‌و بەئەجێندای وڵاتانی دراوسێوە مەبەستیانه‌ بەهەر نرخێك بێـت زیان لەكورد بدەن‌و ئەزموون‌و دەستكەوتەكانی لەباربەرن، لەم كاتەدا یەكێتی ئەوەی لەتوانایدا بێت لەكردنی واژۆیەكەوە بۆ بەخشینی شەهید كردوویەتی‌و بەئەركی‌ خۆشی زانیوە. ئاخر موزایەدەی ئەوە لەكوێدایە كە سەركردەكانی یەكێتی لەجەنگن‌و پێشمەرگەو فەرماندەكانی شەهید دەبن.
كەسێك هەیە پێمان بڵێت ئەوە موزایەده‌یه‌، یەكێتی لەڕێگەی فراكسیۆنەكەیەوە لەپەرلەمان داوا بكات پەرلەمان دان بەكانتۆنەكانی رۆژئاوادا بنێت‌و بەڕەسمی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت. موزایەدەی یەكێتی لەكوێدایە، كاتێك لەڕێگەی فرۆكەی ئەمریكیەوە چەندین تۆن چەك‌و پێداویستی تەندروستی دەگەیەنێتە شەڕڤانان‌و هاوكاری براكانی دەكات لەڕۆژئاوا.
ئێمە باش دەزانین هەمیشە لەوكاتانەدا كەیەكێتی لەهەموو كات زیاتر سەركەوتنی بەدەست هێناو مومارەسەی ستراتیژی دیاری كراوی خۆی كرد، ئەوانەی نەیاری سەركەوتنەكانی یەكێتین، هەموو هەوڵەكانی یەكێتی بەموزایەدە لەقەڵەم دەدەن‌و مەبەستیانە شكۆی ئەو شەرەفمەندیانە بشكێنن.
كاتێك یەكێتی باسی ئەوەی دەكرد پێویستە وردتربین لەسیاسەتی نەوت‌و مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتی ناوەند، هەمدیسان دەیان وت موزایەدەیە. ئەوكاتە یەكێتی باسی چۆنیەتی پەیوەندی وڵاتانی دراوسێی دەكرد بەوەی بەچ شێوازێك بێت، ئەوكاتانەی یەكێتی باسی مەترسیەكانی داعشی دەكردو، باسی پشتگیری پارچەكانی تری نیشتمانی دەكرد، دەیان وت یەكێتی موزایەدە دەكات. بەڵام لەزەمەنێكی زۆر كورتدا رووداوەكان ئەوەیان پێ وتین، كە خوێندنەوەكانی یەكێتی‌و هەڵوێستە نەتەوەییەكانی واقیعی بوون‌و موزیەدە نەبوون.

له‌كوردستانی نوێوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket