riklam

كه‌نه‌دا 6 فرۆكه‌یF16 بۆ لێدانی داعش ده‌نێرێت

kurdistani 05:38 PM - 2014-10-21
بۆ لێدانی داعش له‌ عیراق و سوریا

بۆ لێدانی داعش له‌ عیراق و سوریا

كه‌نه‌دا 6 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، بۆ رووبوه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 21-10-2014، وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌یت PUKmedia كه‌وتووه‌، رایگه‌یاندوه‌، شه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری 18 F ی له‌ بنكه‌ی كولد- لیك له‌ هه‌رێمی ئه‌لبێرتای ئه‌و وڵاته‌وه‌ ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردوه‌، بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ فڕۆكه‌یه‌دا، فڕۆكه‌یه‌كی له‌جۆری سی بی 140 كه‌ بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ فڕۆكه‌كان ده‌نێردرێت، هه‌روه‌ها فرۆكه‌یه‌كی تر له‌ جۆری ئێرباس سی سی 150 و 600 كه‌ بۆ رێنمایی و رێنوێنی هێرشه‌كان ده‌نێردرێت.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket