riklam

ئاسایشی سلێمانی پارێزگار خه‌ڵات ده‌كات

kurdistani 05:03 PM - 2014-10-21
شانازی به‌ ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ ده‌كه‌م

شانازی به‌ ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ ده‌كه‌م

ئه‌مڕۆ 21-10-2014 حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی به‌شه‌ جیاجیاكانی ئاسایشی سلێمانی، سه‌ردانی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانیان كرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا لێپرسراوانی ئاسایشی سلێمانی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی پارێزگاری سلێمانی بۆ راپه‌ڕاندنی كارو ئه‌ركه‌كانیان، خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێشكه‌شی پارێزگار كرد، هه‌روه‌ك سوپاس و پێزانینی خۆیان پێڕاگه‌یاندو ده‌ستخۆشیان لێكرد بۆ به‌ ته‌نگه‌وه‌چوونی كاره‌كانیان.

له‌ به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ خه‌ڵاته‌كه‌یان، رایگه‌یاند: شانازی به‌ ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ ده‌كه‌م و سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ یه‌ك به‌یه‌كی كارمه‌ندانیان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ك ئاسایشی سلێمانی له‌نێو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان عیراقدا نمونه‌ن و توانیویانه‌ به‌ ئیمكانیه‌تی كه‌م ئه‌منیه‌تی شاره‌كه‌و هاووڵاتیان بپارێزن و سه‌دان تاوانی گه‌وره‌و بچوك ئاشكرا بكه‌ن.

پارێزگار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئارامی و ئاسایش له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌و جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و رێزگرتنیشه‌ كه‌ ئاسایشی سلێمانی به‌ شه‌ونخونی و ماندوبوونی خۆیان توانیویانه‌ ئه‌و ئامانجه‌ بۆ شاره‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، به‌جۆرێك شاره‌كه‌ بووه‌ته‌ لانه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌ر خراپی دۆخی ئه‌منی ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه‌.

وتیشی: له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌ نێوان ئاسایشی و پارێزگادا هه‌بووه‌و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و سوپاسه‌و هیوای خواست به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتووبن له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌كه‌یاندا.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا لێپرسراوانی ئاسایشی سلێمانی تیشكیان خسته‌سه‌ر به‌شێك له‌ كارو چالاكییه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی رێوشوێنی گونجاوتر بۆ رایكردنی ئه‌ركه‌كانیش گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket