riklam

موسڵ.. تیرۆرستانی داعش سێ دكتۆر ده‌كوژن

kurdistani 04:18 PM - 2014-10-21
 تیرۆریستانی داعش هێزێكی گه‌وره‌یان له‌ناو شاری موسڵدا بڵاوه‌پێكردووه‌

تیرۆریستانی داعش هێزێكی گه‌وره‌یان له‌ناو شاری موسڵدا بڵاوه‌پێكردووه‌

تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌سنوری شاری موسڵ به‌رده‌وامه‌و دوای گوللـه‌بارانكردنی زیاتر له‌ 20 مامۆستاو دكتۆر، شه‌وی رابردوو 20-10-2014  سێ دكتۆری دیكه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ گوللـه‌باران كران .

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ pukmedia ی راگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامن له‌گوللـه‌بارانكردن و شه‌هیدكردنی مامۆستیان و پزیشكان و كه‌سانی چالاكوانی مه‌ده‌نی و مرۆیی و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 20 دكتۆرو مامۆستای زانكۆیان له‌وشاره‌ كوشتووه‌.

وتیشی: شه‌وی رابردوو تیرۆرستان سێ پزیشكی شاری موسڵیان به‌به‌رچاوی كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه‌ گوللـه‌بارانكردووه‌و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی گێڕانی هه‌ر پرسه‌و مه‌راسیمێكی ماته‌مینیان كردووه‌ له‌خێزان و كه‌سوكاره‌كانیان .
 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: تیرۆریستانی داعش ماوه‌ی 3 مانگه‌ ئه‌و سێ پزیشكه‌یان به‌دیل گرتووه‌و له‌شوێنێكی نادیار داینناون، هه‌روه‌ها بیانووی به‌دیلگرتنیانی ئه‌و سێ دكتۆره‌ش په‌یوه‌ندی به‌جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیارو به‌رنامه‌كانی داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌.
 
سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ماوه‌ی زیاتر له‌چوار مانگه‌ شاری موسڵ له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدایه‌و یه‌كێك له‌به‌رنامه‌ قێزه‌ونه‌كانیان بریتییه‌ له‌كوشتنی كه‌سانی دیارو كاندیدو پزیشك و مامۆستا و دكتۆری زانكۆ و به‌رسانی ئه‌منی شاره‌كه‌یان گوله‌باران كردووه‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: تیرۆریستانی داعش هێزێكی گه‌وره‌یان له‌ناو شاری موسڵدا بڵاوه‌پێكردووه‌، كه‌ پێیان ده‌وترێت هێزی تایبه‌تی خه‌لیفه‌ كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیه‌و هه‌یه‌ .

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket