riklam

چله‌ی ماته‌مینی شه‌هید نه‌قیب عه‌باس په‌ڵكه‌ڕه‌شی به‌ڕێوه‌چوو

kurdistani 09:06 PM - 2014-10-20
شه‌هیدان جێگای شانازی ده‌بن بۆ نه‌وه‌كانی دواڕۆژمان

شه‌هیدان جێگای شانازی ده‌بن بۆ نه‌وه‌كانی دواڕۆژمان

ئه‌مڕۆ 20-10-2014 له‌ ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدو لێپرسراوانی حزبی و حكومی ناوچه‌كه‌، چله‌ی ماته‌مینی بۆ شه‌هید نه‌قیب عه‌باس په‌ڵكه‌ڕه‌شی به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، دواتر مسته‌فا چاوڕه‌ش لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌گه‌ وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا رۆڵی قاره‌مانی شه‌هید نه‌قیب عه‌باسی به‌رز نرخاند له‌ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و پارێزگاریكردن له‌ خاكی نیشتمان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆرستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ سنوری چه‌مچه‌ماڵ له‌ شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه‌ له‌ قوربانیدان، له‌م شه‌ڕه‌شدا كه‌ دژی تیرۆرستان ده‌كرێت به‌هه‌مانشێوه‌ بووه‌، بۆیه‌ جێی خۆیه‌تی رێز له‌ دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ بگیرێت.

هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چه‌ندین شه‌هیدیان داوه‌، بۆیه‌ ئه‌و شه‌هیدانه‌و كاكه‌ عه‌باسیش جێگای شانازی ده‌بن بۆ نه‌وه‌كانی دواڕۆژمان له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزه‌ری ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانن.

كۆتایی مه‌راسیمی رێزلینان له‌ شه‌هیدانی پارێزگاریكردن له‌ خاكی كوردستان، به‌ پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنانی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ بوو.

PUKmedia  هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket