riklam

لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری

کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10
کۆنفرانسێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان PUKMEDIA

کۆنفرانسێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان

یەکەمین کۆنفرانسی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە سلێمانی بەرێوەدەچێت، ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەولێر و دهۆک هیچ ئاسانکارییەک ناکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و وەزیری کۆچ و کۆچبەران رایگەیاندبوو: "لەهەولێر و دهۆک رێگریمان لێدەکرێت".

ئامانج لەم کۆنفرانسە کە بریکارەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و نوێنەری وەزارەت تێیدا ئامادەن، گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ زیدی خۆیان، کە نزیکەی 1200 خێزان لە کەمپی ئاشتی لە عەربەت نیشتەجێن، کەبەرچاورونیان پێدەدرێت بۆچۆنێتی گەڕانەوەیان و پێدانی بڕی 4 ملیۆن و 500 هەزار دینار بەهەر خێزانێک کە ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە.

 

وەزیری کۆچ و کۆچبەران سکاڵای تۆمارکردووە

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ئیڤان جه‌برۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران له‌سه‌ر رێگری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر بۆ سه‌رزێدی خۆیان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار كردووه‌و سكاڵاكار له‌سكاڵاكه‌یدا داوایكردووه‌ به‌دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خێزانه‌ ئاواره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانییه‌كانیان، ھه‌روه‌ھا داخستنی كه‌مپه‌كان و گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی ئاواره‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌وه‌ش به‌پێی بڕ‌یاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كه‌له‌ ساڵی ٢٠٢٣ دا دراوه‌.

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا وتی:"رێگریم لێكرا بچمه‌ هه‌رێمی كوردستان و كامپی ئاواره‌كان، داوای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن سكاڵاكه‌م له‌دادگای فیدراڵی بكێشمه‌وه‌، به‌ڵام نایكێشمه‌وه‌".

 

"سه‌رمان له‌نوسراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم سوڕ‌ما، كه‌ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ئاواره‌ی نێو كامپه‌كانی دهۆك و بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌یبه‌ستێته‌وه‌ به‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شه‌نگاله‌وه‌" ئیڤان جەبرۆ واده‌ڵێت.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕ‌یاریداوه‌ رۆژی 30-6-2024 دوا واده‌بێت بۆ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆلی 12 داواكراوه‌ دواواده‌ بۆ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ 30-7-2024 دوابخرێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket