riklam

هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ كۆبانێ توركیا توڕه‌ ده‌كات

kurdistani 04:31 PM - 2014-10-20
ئه‌مڕۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی پزیشكی به‌ ده‌ست YPG گه‌یشت

ئه‌مڕۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی پزیشكی به‌ ده‌ست YPG گه‌یشت

ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی پزیشكی له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ بۆ هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPG، توڕه‌بوونی توركیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.


ئاژانسی یۆرۆنیوز له‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌و هاوكاری و كۆمه‌كانه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20-10-2014،  له‌لایه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ به‌ هاوكاری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ده‌ست هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ گه‌یشتوون، توركیای توڕه‌كردووه‌.


هه‌روه‌ها دوێنێ له‌ كاتێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، به‌ره‌و ئه‌فغانستان به‌ڕێككه‌وتبوو، رایگه‌یاندبوو: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و پێمان بڵێت یارمه‌تی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ بده‌ن.


راشیگه‌یاندبو: توركیا به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ نادات چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ك بگات به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPG.


ئه‌م وتانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تیرۆرستانی داعش چه‌ندین كرده‌وه‌ی قێزه‌وه‌نی دژ به‌ مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه‌و ئێستاش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن شاری كۆبانێ داگیربكه‌ن ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ له‌ گرته‌ی ڤیدیۆیدا سه‌ربڕینی دیله‌كانی به‌رده‌ستیان بڵاوده‌كاته‌وه‌، سه‌ڕای ئه‌و كرده‌وانه‌ش، توركیا رێگره‌ كه‌ هێزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه‌ هێزێكه‌ پارێزگاری له‌ خاك و شه‌ره‌فی كوردانی كۆبانێ ده‌كات كۆمه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێبگات.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket