riklam

وه‌زیری شه‌هیدان.. كاربۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان ده‌كه‌ین

kurdistani 08:14 PM - 2014-10-13
به‌هاوكاری رێكخراوی ICMP له‌ عیراق

به‌هاوكاری رێكخراوی ICMP له‌ عیراق

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پرسی گه‌یاندنی كه‌یسی كوردانی ئیزیدی و پێكهاته‌  نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر له‌ دادگای باڵا له‌گه‌ڵ لێپرسراوی ICMP  له‌ عیراق تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ 13-10-2014 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی كرد، له‌ لێپرسراوی رێكخراوی ICMP له‌ عیراقدا كرد، له‌ دیدارێكدا كه‌  به‌ ئاماده‌ بوونی په‌ری نوری عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئاماده‌ی بوو، چه‌ند بابه‌تێكی  هاوبه‌ش نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا به‌تایبه‌تی بابه‌تی كاركردن له‌سه‌ر ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر و پرسی وه‌رگرتنی نۆرینی DNA  و  به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ سامپلی ئێسكی قوربانیانی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاسی هاوكاریه‌كانی رێكخراوی ICMP  كرد كه‌ پێشكه‌ش به‌ وه‌زارتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ده‌كات و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر خسته‌ روو، هیوای خواست رێكخراوی ناوبراو هاوكاری لیژنه‌كه‌یان بێت به‌تایبه‌تی له‌ گه‌یاندنی دۆسێكه‌ به‌ دادگای باڵای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی نۆرینی DNA  وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هیوای خواست بتوانن سود له‌ شاره‌زایی رێكخراوه‌كه‌یان وه‌رگرن، به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پرسه‌ بكه‌ن، یاداشتێك بۆ ئه‌م  مه‌به‌سته‌ ئیمزا بكه‌ن و كاری له‌سه‌ربكه‌ن.

PUKmedia فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket