riklam

مام جه‌لال چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌و پێكه‌وژیانی پێكهاته‌كان

kurdistani 10:08 PM - 2014-10-01
پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

شێركۆ میروه‌یس ئاماژه‌ی به‌ مێژووی پڕشكۆی ئارامی و پێكه‌و ژیانی ناوچه‌كه‌ به‌ جیاوازی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌ وئاین و ئاین زاكان كرد و رۆڵی عه‌شیره‌ت و پیاو ماقوڵانی ناوچه‌كه‌ به‌گرنگ وه‌سف كرد، هه‌میشه‌ جوانترین نموونه‌ی برایه‌تی و پێكه‌وژیانیان پێشكه‌ش كردووه‌ و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هاوكاربووه‌ بۆ ئارامی و سه‌قامگیری  ناوچه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ 1-10-2014 وه‌فدێكی سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و هۆزی عه‌ره‌به‌كانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیان كرد، له‌لایه‌ن شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند و یه‌كێتی پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكرا.

له‌دیداریكدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین به‌تیروته‌سه‌لی باسی له‌ ره‌وش وبارودۆخی عیراق و خانه‌قین ئه‌و گۆڕانگاری و پێشهاتانه‌ی ناوچه‌كه‌ و ده‌وربه‌ریكرد، هاوكات  شێركۆ میروه‌یس ئاماژه‌ی به‌ مێژووی پرAشكۆی ئارامی و پێكه‌و ژیانی ناوچه‌كه‌ به‌ جیاوازی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌ وئاین و ئاین زاكان كردو رۆڵی عه‌شیره‌ت و پیاو ماقوڵانی ناوچه‌كه‌ به‌گرنگ وه‌سف كرد، هه‌میشه‌ جوانترین نموونه‌ی برایه‌تی و پێكه‌وژیانیان پێشكه‌ش كردووه‌ و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هاوكاربووه‌ بۆ ئارامی و سه‌قامگیری  ناوچه‌كه‌.

له‌و دیده‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌شی به‌بیر ئاماده‌بوان هێنایه‌وه‌ كه‌ جه‌نابی مام جه‌لال چه‌تری   كۆكه‌ره‌وه‌ی پێكه‌وژیانی نێوان پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌یی و ئاین وئاین زاكانی عیراق بووه‌،  بۆیه‌ ئێمه‌ خوێندكاری جه‌نابی مامین و په‌یڕه‌وی سیاسی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ ده‌كه‌ین و مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیش ماڵی هه‌مووانه‌ به‌بێ جیاوازی.

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ئاماژه‌ی كرد به‌خۆڕاگری و گیان به‌خشینی هێزی پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری كردنی ئاو و خاكی ناوچه‌كه‌ دژبه‌ تیرۆرستانی پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه‌ و ئه‌و هێزه‌شی به‌ پارێزه‌ری نیشتمان و پاراستنی ناوچه‌ دابڕینراوه‌كان وه‌سف كرد.

 له‌ كۆتایشدا پشتگیری و پشتیوانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی بۆیان دووپاتكرده‌وه‌.

لای خۆشیانه‌وه‌ وه‌فدی ئاماده‌بوو هه‌ڵوێستی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیان به‌رزنرخاند له‌ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگه‌كانی ناوچه‌كه‌، له‌و رووشه‌وه‌ به‌ڵینیشیان بۆ مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ له‌پێناو پشتیوانی كردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی ئارامی و سه‌قامگیری زیاتری ناوچه‌كه‌ و پاراستنی هاووڵاتیان له‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی.

PUKmedia دیارجه‌وهه‌ر-خانه‌قین


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket