riklam

له‌ چیای شه‌نگال گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌و یه‌په‌گه‌ 130 داعش ده‌كوژن

kurdistani 04:57 PM - 2014-10-01
ماوه‌ی چوار رۆژه‌ به‌قورسی رووبه‌ڕوی هێزێكی گه‌وره‌ی داعش بوونه‌ته‌وه‌

ماوه‌ی چوار رۆژه‌ به‌قورسی رووبه‌ڕوی هێزێكی گه‌وره‌ی داعش بوونه‌ته‌وه‌

فه‌رمانده‌یی هێزه‌گانی (هه‌په‌گه‌) له‌سه‌ر چیای شه‌نگال و له‌ناوچه‌ی دووگرێ رایده‌گه‌یه‌نێت " گه‌ریلاكانیان ماوه‌ی چوار رۆژه‌ به‌قورسی رووبه‌ڕوی هێزێكی گه‌وره‌ی داعش بوونه‌ته‌وه‌و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاندوون و 130 تیرۆریستی داعشیان كوشتووه‌.

هه‌ڤاڵ عه‌گید شه‌نگالی سه‌رپه‌رشتیاری گشت هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌و یه‌په‌گه‌ له‌ سنوری شه‌نگال به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی  چوار رۆژه‌ له‌شه‌رێكی قورسدان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كانی داعش له‌ناوچه‌ی دووگرێی سنوری سوریاو عیراق و زیانی گه‌وره‌یان تیرۆریستانی داعش گه‌یاندووه‌.

وتیشی: له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ چوار رۆژیه‌دا 130 تیرۆرستی داعشمان كوشتووه‌و زه‌بری كوشنده‌مان لێداون و  به‌ده‌یان تیرۆرستیان به‌برینداری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تر كراون.

رونشیكرده‌وه‌: 14 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تیرۆرستانی داعشمان سوتاندووه‌و به‌ته‌واوی بێهێزمان كردوون.
سه‌رپه‌رشتاری گشتی هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ و یه‌په‌گه‌ له‌سه‌ر چیای شه‌نگال ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ ئه‌وان شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵانیان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش كردووه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌وان چه‌كی قورسیان پێبووه‌، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ زیانی زۆر به‌ گه‌ریلاكان بگه‌یه‌نن.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له‌ڕیزی گه‌ریلاكانماندا ته‌نها یه‌ك شه‌هیدمان هه‌یه‌ كه‌ناوی ( هه‌ڤاڵ جیڤارا) یه‌و خه‌ڵكی قه‌ڵادزێی پارێزگای سلێمانیه‌.

له‌باره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی وتی: دوای چوار رۆژ شه‌ڕی قورس و به‌رده‌وام داعشمان به‌ته‌واوه‌تی لاوازكرد، به‌ڵام به‌هۆی بۆردومانه‌كانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی هێزه‌كانمان كشاونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌وروبه‌ری دوو گرێ و تیرۆرستانی داعشمان گه‌مارۆ داون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket