3 ی ئۆكتۆبه‌ر رۆژی شانازی ئه‌ڵـمانييه‌كان
kurdistani 02:21 PM - 2014-09-30هه‌ره‌سی دیواری به‌رلین و یه‌كگرتنێكی پۆڵایین
سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵیك ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ له‌یادی ساڵڕۆژی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌كه‌یدا ( ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا) گه‌وره‌ترین و شایسته‌ترین ڕێوڕه‌سم سازده‌كات و هه‌موولایه‌ك به‌ڕۆژێكی پڕشنگداری ده‌زانن له مێژووی خۆیاندا، بۆ شاره‌زایی زیاتر له‌و مێژووه‌ی ئه‌ڵمان و هه‌ستانه‌وه‌ی له‌دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و چۆنیه‌تی یه‌كگتنه‌وه‌كه، خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته به‌ن.
له‌دوای شكستی له‌شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له‌سه‌رده‌ستی ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو یه‌كیتی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا، ئه‌ڵمانیا كرا به دووبه‌ش، به‌شێك به‌ناوی ڕۆژئاوا كه‌وته به‌ر بلۆكی سه‌رمایه‌داری كه ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا رابه‌رایه‌تیان ده‌كرد، ئه‌وی تریش ڕۆژهه‌ڵات كه‌وته‌به‌ر بلۆكی سۆسیالیستی ،به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا ئازاد‌و خۆشگوزه‌ران و ئارام، ئه‌وی تریش له‌ژێر سایه‌ی دروشمی بریقه‌دارو خزمه‌ت به پرۆلیتاریا، برسیه‌تی و نه‌بوونی و بێده‌رامه‌تی ته‌نگی به‌خه‌ڵكه‌كه پێهه‌ڵچنیبوو ، ناچار ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان بۆ گه‌ڕان به‌دوای ژیانێكی سه‌قامگیرتر ڕۆژانه بۆكارو كاسبی، به‌ده‌ستهینانی قووتی ڕۆژنانه‌و به‌سه‌ربردنی ژیانیكی ئاسایی ڕوویانده‌كرده به‌ره‌كه‌ی تر‌و تێیدا ده‌گیرسانه‌وه، له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان ئه‌و كۆچكردنه له‌حاڵه‌ته‌وه گوسترایه‌وه‌بۆ دیارده‌و خه‌ڵك له تاك تاكه‌وه بوون به كۆمه‌ڵ وحه‌شامات، بۆ رێگرتن له‌و كۆچڕه‌وه حكومه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی دیوارێكی به‌درێژی 155 كم به‌رزو وپان وبه‌رینی له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا دروستكرد، به‌پێی نه‌خشه‌ی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات كه ووڵاتان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون ، ئه‌م دیواره شاری به‌رلینی كرده دووبه‌شه‌وه، خۆشه‌ویست و كه‌سوكارو خزم ودۆستانی له‌یه‌كتر دابڕاند، له‌ناو جه‌رگه‌ی شارێكدا گه‌ڕه‌كێك بێ كێشه‌و ئارام دوور له زه‌بروزه‌نگ وبرسێتی ودراوسێكه‌شیان له دڵه‌ڕاوكێ و ماڵویرانیدا ژیانی به‌سه‌رده‌برد، په‌ڕینه‌وه بۆئه‌وبه‌ر به‌یاسا وپۆلیس قه‌ده‌غه‌كراو به‌ته‌لبه‌ندو بلاجیكتۆر و پاسه‌وان كۆنترۆلكراو ڕۆژانه ده‌یان كه‌س ده‌بوونه قوربانی هه‌ڵگه‌ڕان به‌سه‌ر ئه‌و دیواره‌زه‌به‌للاحه‌و زه‌بروزه‌نگی پاسه‌وانه‌كانیدا، ترس وتۆقاندنی پاسه‌وانه سۆڤیه‌تیه‌كان تاده‌هات ڕق و كینه‌ی خه‌ڵكی له‌هه‌ردوو به‌ردا ئه‌ستوورتر ده‌كرد، وای لێهاتبوو تۆمه‌تی په‌ڕینه‌وه بۆ به‌ری ڕۆژئاوا خه‌ڵكی به‌ڕۆژ وشه‌و زیندانی ده‌كران یان به‌گووللـه‌ی كوێرانه ده‌كوژران، بۆیه تاده‌هات ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌نێو هه‌موو چین وتوێژه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌كه به‌رزبۆوه‌و ئیدانه‌ی ئه‌و كوشتوكوشتاره‌و كاریگه‌ری خراپی ئه‌و دیواره‌یان به‌سه‌ر ژیانی هه‌ردوو به‌ره‌كه ڕیسواو مه‌حكوم ده‌كرد.
له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاته‌وه هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتیانی به‌ری ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی له‌شاری لایبزیك ده‌هاتنه سه‌رجاده‌و دروشمی جاكسازی خۆشگوزه‌رانیان به‌ڕووی ڕژێمه‌كه‌یاندا ده‌دا كه‌له‌ژێر چه‌تری بیری شیوعیه‌تدا كاری ده‌كرد ، بۆیه ئه‌و سیسته‌م و ڕابه‌ری شیوعیه‌كان میخائیل گۆرباتشۆفیان ناچاركرد گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی بكا به‌ناوی ( پیرۆستریكا) ، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه جگه له‌كات كوشتن نه‌بێ هیچی له‌جێ سه‌وز نه‌بوو و هه‌روه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌ز مایه‌وه، بگره هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانیشی تێدا جێبه‌جی نه‌كرا و تاده‌هات بارتی ئابوری وڵاته كۆمینسته‌كان ناله‌بارترده‌بوو، له‌وماوه‌یه‌دا هه‌رچه‌نده له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی خه‌ڵكیدا كابینه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات به‌سه‌رۆكایه‌تی "ئه‌ریش هۆنیكه‌ر" ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و كابینه‌یه‌كی تر به سه‌رۆكایه‌تی "ئیجۆن كره‌نز" دروستكرا، به‌ڵام هه‌ر نه‌توانرا چاكسازی ڕیشه‌یی بكرێ وكێشه‌كان هه‌روه‌ك خۆیان مانه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی حكومه‌تدا مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی ئه‌ڵمانی كرانه‌وه‌ی سنووری هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندو له دره‌نگانه شه‌وێكی زستاندا هه‌زاران كه‌س له‌خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات ئۆقره‌یان لێبڕاو به گه‌نج وپیر ولاوو وكچ وكوڕه‌وه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر دیواره پۆڵاینه‌كه‌و به كوتك وكه‌ره‌سته ده‌ستیه‌كان توانیان چه‌ند به‌شێكی بروخێنن وبیكه‌ن به كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن وكۆڵنه‌دان له‌دژی جیاكردنه‌وه‌و لێكدابڕاندنی هه‌ردوو ووڵاته‌كه، هه‌رله‌و شه‌وه‌دا "هێلمۆت كۆڵ" ووتارێكی پڕ جۆش وخرۆش وهیوابه‌خشی پێشكه‌ش به خۆپیشانده‌ران كرد‌و به‌كردار یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ڕووخاندنی یه‌كجاره‌كی دیواره‌كه له‌سه‌رده‌ستی كۆڵ ده‌ستیپێكرد، بۆیه له‌كۆتایی ساڵی 1989 دا نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌سی له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتنه گۆڕه‌پانی ئه‌لیكسه‌نده‌ر پلاتسی به‌رلین و بۆیه‌كه‌مینجار دروشمی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولای ئه‌ڵمانیا به‌رزكرایه‌وه‌و شاره‌كانی تری وه‌ك درێسدن ولایبزیك وشوێنی تریشی گرته‌وه‌و رۆبه‌ڕۆژیش خۆپیشاندانه‌كان زیاتر و زۆرتر ده‌بوون .
دیسانه‌وه "هیڵمۆت كۆڵ" ی ڕاوێكاری ئه‌وسای ئه‌ڵمانیاو گه‌وره‌سیاسه‌تمه‌دای به‌ری ڕۆژئاوابۆیه‌كه‌مینجار چووه به‌ری ڕۆژهه‌ڵات و له‌نێو ئاپۆره‌ی خۆپیشانده‌رانی شاری درێسدن وتاریكی تری‌دا، سه‌باره‌ت به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو ڕایگه‌یاند، كه یه‌كگرتنه‌وه‌كه نزیك بۆته‌وه ،چۆن یه‌كیتی ئه‌وروپا یه‌كی گرته‌وه،ئه‌ڵمانیاش ئاوه‌ها یه‌كده‌گرێته‌وه، ئه‌و قسه‌یه‌ی كۆڵ به‌گه‌رمی پێشوازی لێكراو بووبه‌چه‌پڵه‌ڕێزان و بوه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی كاركردن بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی، دوای دوو رۆژیش فرانسۆ میتران ( 1916- 1996 ) سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای دیموكراتی كرد‌و نیه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند، زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار هاته پێشه‌وه‌و گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو ووڵات ده‌ستیپێكرد سه‌ره‌نجام له‌دوای یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان دانوستانی هه‌ردووبه‌ری ئه‌ڵمانیا، له‌لایه‌ك وئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌لایه‌كی تر كۆتایی هات و دوای سێ هه‌فته له‌ڕووخانی دیواره‌كه له 3 ی ئۆكتۆبه‌ری 1990 له‌چوارچێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا یه‌كگرتنه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌نراو هه‌ردووبه‌ره‌كه‌له‌دوای 45 ساڵ جیابوونه‌وه له‌ناو كۆماری ئه‌ڵمانیای دیموكراتیدا توانه‌وه‌و ئه‌و ڕووداوه بووه گه‌وره‌ترین ڕووداوی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م ویه‌كه‌مین ڕووداوی كاریگه‌ری دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی .
دوو كه‌س به‌كاراكته‌ری سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ژمێردرین یه‌كه‌میان " میخائیل گۆرباتشۆف"ی سه‌رۆكی ئه‌وسای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه‌ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سنووری نێوان (هه‌نگاریا ونه‌مسا) ئه‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌كی كرده‌وه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات بۆ رۆژئاوا‌و كرانه‌وه‌ی نێوان سنووره‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاریشیدا كه نابیت حكومه‌ت به‌هێزو زه‌بروزه‌نگ ڕووبه‌ڕووی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ی بێته‌وه له‌دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، ئه‌مانه ده‌ستپێكێكی باش بوون بۆ كامڵ بوونی پرۆسه‌كه‌و هه‌روه‌ها "هیڵمۆت كۆل"وه‌ك ڕاویژكاری ئه‌وسای ئه‌ڵمانیا له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا هه‌میشه له‌سه‌ر هیڵی گشتی یه‌كگرتنه‌وه‌و داخوازی خۆپیشانده‌ران كاری ده‌كرد وبووبه ئه‌ندازیاری یه‌كگرتنه‌وه‌كه.
به‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێنج هه‌رێمی تر چوونه سه‌ر هه‌رێمه‌كانی تری ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتوو و كۆی هه‌موویان بوون به شانزه هه‌رێمی فیدڕاڵ، تێچوونی ماددی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه بڕی 1،5 تریلیۆن دۆلاری ئه‌مركی بوو، چونكه به‌شێك هه‌ژارو ئاسه‌واری شه‌ڕی جیهانی ونازیه‌تی پێوه مابوو، به‌شه‌كه‌ی تریش مۆدیرن وپێشكه‌وتوو ،بۆیه هه‌رله‌دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌په‌له پاره‌ی قه‌به‌ی ته‌رخانكرد بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ نوژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌ی تر، ئێستا وا 25 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه مێژووییه تێپه‌ڕیوه‌و ئه‌ڵمانیا بووه به‌یه‌ك ووڵات و یه‌ك حكومه‌ت وپه‌رله‌مان وهه‌موو ساڵیك له‌و شه‌وه‌دا گه‌وره‌ترین و رازاوه‌ترین ڕێوڕه‌سم وئاهه‌نگ له‌سه‌رتاسه‌ری ووڵاته‌كه‌ده‌گێڕدرێ، شه‌وی 3 ی ئۆكتۆبه‌ر ئاسمانی به‌رلین ده‌بێته جوانترین تابلۆی یاریه‌ئاگرینه‌كان و گۆڕه‌پانی ده‌روازه‌ی براندزبۆرگیش ده‌بێته مه‌یدانی ئاهه‌نگ وگۆڵبارانكردنی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ، ئه‌م ڕۆژه بووه به‌ڕۆژی یه‌كبوون وئاوه‌دانكردنه‌وه نوژه‌نكردنه‌وه، خۆشگوزه‌رانی، به‌هێزبوونی ووڵات وڕزگاربوون له‌ده‌ستی دواكه‌وتووی وهه‌ژاری ونه‌داری، سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نازیه‌ت وبیری دواكه‌وتوویی،هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌و ڕوه‌و ڕۆژێكی گه‌ش وڕوناكتر، له‌پێناوی خۆشی وئاسایش وئارامی گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
ده‌یان مه‌تریش له‌ودیواره وه‌ك ئاسه‌واری مێژوویی ماوه‌ته‌وه‌و هونه‌رمه‌ندان و به‌هره‌دارانی ئه‌ڵمانی تابلۆ و وێنه‌ی جوانیان له‌سه‌ر نه‌خشاندوه، ساڵانه له‌سه‌رتاسه‌ری دونیاوه سه‌دان هه‌زار كه‌س دێنه دیارئه‌و له‌ته دیواره‌و سه‌رسامی خۆیان به ئه‌ڵمانیا ولێهاتوویی له بنیاتنانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ی خێرا‌و پێشكه‌وتنه‌كانی دوای شه‌ڕی جیهانی و دوای یه‌كگرتنه‌وه‌كه ده‌رده‌بڕن.
PUKMedia بورهان ئه‌مین / ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25