riklam

له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانا ‌

kurdistani 12:25 PM - 2014-09-30
.

.

مامۆستا: ئایا مریشك ئه‌توانێ بفڕێ؟.

ته‌له‌به‌: نه‌خێر مامۆستا.

مامۆستا: كه‌واته‌ باڵی مریشك بۆچی‌ باشه‌؟.

ته‌له‌به‌: بۆ مه‌زه‌ی عاره‌قخۆر.

مامۆستا: چی‌ تریش وایه‌ رۆڵه‌؟.

ته‌له‌به‌: باڵه‌كانی حیزب.

+++

مناڵ: بابه‌گیان دوعا بكه‌ پارتی‌و یه‌كێتی به‌ینیان ئاسایی ببێته‌وه‌.

باوك: دوعای چی‌ بێ‌ ئه‌قڵ. ئێمه‌ گۆڕانین.

+++

باش: خۆت‌و كچه‌كانت حۆری‌ بن.

خراپ: به‌زۆری‌ زۆرداریی‌ هه‌مووتان ماره‌ بكه‌ن.

خراپترین: له‌زرته‌بۆزێكی داعش.

+++

یه‌كه‌م: ئه‌و براده‌ره‌ مه‌سئوله‌ت به‌دڵه‌؟.

دووه‌م: به‌ڵێ. زۆر زۆر زۆر به‌ته‌حه‌موله‌.

یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ میلله‌تا به‌ته‌حه‌موله‌؟.

دووه‌م: نه‌خێر له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانا.

+++

هاوڵاتی: قوربان گیان هه‌قه‌ له‌سه‌ر وه‌عده‌كانتان بنووسن (Made in China).

مه‌سئول: له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌قلیدین؟.

هاوڵاتی: نه‌خێر. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی دوو رۆژ ناگرن.

+++

به‌رگریكردن ئیتر دادمان نادات، پێویستمان به‌سێ‌ چوار هێرشبه‌ری چاكه‌.

-راهێنه‌ره‌كه‌ی تیمی یه‌كێتی- 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket