riklam

پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدایه‌ بۆ ناو ره‌بیعه‌

kurdistani 11:21 AM - 2014-09-30
له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌روازه‌ی ره‌بیعه‌دان

له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌روازه‌ی ره‌بیعه‌دان

له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ 30-9-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر تیرۆرستان و توانیان هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی نزیك ره‌بیعه‌ كونترۆڵبكه‌نه‌وه‌ كه‌ پێش چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ داگیركرابوون.

 سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ره‌بیعه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌عات 6 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ له‌گونده‌كانی مه‌حمودییه‌و چلبارات، هێرشمان كرده‌ تیرۆرستان و له‌و هێرشه‌شدا توانیمان هه‌ردوو گوندی مه‌حمودییه‌و چلبارات و چه‌ند گوندێكی دیكه‌ی ئه‌و سنووره‌ له‌تیرۆرستان پاكبكه‌ینه‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌روازه‌ی ره‌بیعه‌دان و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بچینه‌ ناو ره‌بیعه‌ و ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌تیرۆرستان پاكبكه‌ینه‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket