ته‌لار له‌تیف: لێبوردنی گشتی نه‌بێته ده‌ستوه‌ردان له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
kurdistani 10:55 PM - 2014-09-29پرۆژه یاسای لێبوردنی گشتی
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه پێویسته ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه نه‌بێته هۆكاری ده‌ستوه‌ردان له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌وه.
له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای لێبوردنی گشتی و ئه‌و كارانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌ركراوه ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به PUKmedia ی راگه‌یاند: پڕۆژه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌و ئاماده‌كراوه و پێشكه‌شكراوه بۆ لێبوردنی گشتی و تائێستا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ نه‌كراوه‌و نه‌شخراوه‌ته نێو به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لێبوردنی گشتی قسه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خولێكی په‌رله‌مان ئه‌و كاره دووباره نه‌بێته‌وه، پێویست ده‌كات ئێمه هه‌ندێ كاری باش بكه‌ین له رێگه‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانه‌وه له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه، لایه‌نی یه‌كه‌م له رێگه‌ی ده‌ركردنی پڕۆژه‌یاسا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به ئیفراجی شه‌رتییه‌وه (ئازادكردن به‌مه‌رج) ئه‌و ئیفراج شه‌رتیه له‌وێدا كۆمه‌ڵێك خاڵ چاره‌سه‌رده‌كات و ئه‌بێته هۆكارێكیش بۆیه له ئێستاداو له داهاتووشدا ئه‌و گرتووخانانه وایلێبێت كۆمه‌ڵێك له‌و تاوانبارانه‌ی كه هه‌ن و به‌تۆمه‌تی جیاجیا سزادراون و به‌ندكراون، له هه‌مان كاتدا ئه‌توانێت ئه‌و ئیفراج شه‌رتییه، بیگرێته‌وه كه كۆمه‌ڵێك مه‌رجی باشی تێدایه ئه‌و كات نابێته هۆكارێك بۆ ده‌ستخشتنه نێو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، چونكه ئه‌و ده‌ركردنی لێبوردنه گشتیانه ده‌بێته راسته‌وخۆ ده‌ست خستنه‌نێو كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه، واته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێته ده‌ستوه‌ردان له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری .
وتیشی: ناكرێت وه‌كو په‌رله‌مان یاسا و سزامان بۆ تاوانباران دانابێت، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه بێین لێبوردن ده‌ربكه‌ین كه ئه‌مه كۆمه‌ڵێك كێشه دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌و پڕۆژانه‌و به‌نده‌كانی رای داواكاری گشتی وه‌ربگیرێت، چونكه داواكاری گشتی پارێزه‌ری مافی گشتیه به‌پێی یاسا، بۆیه ناكرێت پرۆژه‌ی لێبوردنی گشتی ده‌ربكرێت به‌بێ ئاگاداری و راوێژپێكردنی داواكاری گشتی .
ته‌لار له تلیف وتیشی: ده‌ڵێن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت وه‌ك په‌رله‌مان له ئێستاوه رای داواكاری گشتی له‌و مه‌سه‌له وه‌ربگیرێت، چونكه نه ده‌بێته ده‌ستوه‌ردان له كاری داواكاری گشتی له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مان له رێگه‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانیه‌وه ئه‌توانین كاری جدی بكه‌ین بۆ چاكسازیكردن له چاكسازییه‌كاندا (له شوێنی به‌ندكردنی تاوانباران)دا، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و ته‌ندروستییه‌وه كه ئه‌مانه هه‌موویان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه كاری جدی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سزادراون له گرتوخانه‌كان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ریانه‌ی راسته‌قینه شوێنه‌كانیان ببێته جێگایه‌ك بۆ چاكسازی نه‌وه‌ك ببێته هۆكارێك به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌تاوانێكی ساده‌و بچوك سزادرابێت كه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر تاوانه كه سزاكه‌ی كه‌متر بێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا له گرتوخانه له‌گه‌ڵ كه‌سێك دابنرێت كه تاوانێكی زۆر گه‌وره‌ی كردوه‌و به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا به‌هۆی ئه‌وانه‌وه فێری تاوانی گه‌وره بوبێت له‌و چاكسازییانه‌وه.
راشیگه‌یاند: گرنگه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان چه‌ند خاڵێك بخاته‌ڕوو كه ئه‌ویش كاربكات بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه، هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر چاودێریكردنی وردی ئه‌و ناوه‌نده چاكسازیانه له‌رێگه‌ی لیژنه په‌یوه‌نیداره‌كانه‌وه بۆئه‌وه‌ی وه‌ك په‌رله‌مان كاربكه‌ین له‌سه‌ر پاراستن و رێزگرن له یاسا و پاراستنی مافه گستیه‌كان نه‌بێته هۆكارێك بۆ ده‌ستخستنه كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه.
ته‌لار له‌تیف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا ئه‌و پڕۆژه یاسایه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ نه‌كراوه، بۆیه‌ش ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتاران له‌كاتی گفتوگۆ‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه رای خۆمان ده‌بێت، مه‌رجیش نییه به ئیمزاكردن له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێ په‌رله‌مانتاره‌وه یه‌كسه‌ر كاری له‌سه‌ر بكرێت و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، بۆیه پێویسته له په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی واگرنگدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌به‌رچاوبكرین.
PUKmedia زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25