riklam

سلێمانی.. رێگه‌ به‌ زیادكردنی نرخی تاكسی نادرێت

kurdistani 05:32 PM - 2014-09-20
له‌ شاری سلێمانی رێگه‌ به‌ زیادكردنی نرخی تاكسی نادرێت

له‌ شاری سلێمانی رێگه‌ به‌ زیادكردنی نرخی تاكسی نادرێت

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ پێناو داكۆكیكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌ شاری سلێمانی رێگه‌ به‌ زیادكردنی نرخی تاكسی نادرێت، هه‌ر شۆفێرێكیش نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد بكات ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت و روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه‌، هه‌ر شۆفێرێكی تاكسی نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد بكات لێپرسینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت، هه‌روه‌ك هه‌فتانه‌ بڕی پێویستی به‌نزین به‌ نرخی 500 دینار بۆ شۆفێرانی تاكسی دابینده‌كرێت و هیچ هۆكارێك نیه‌ بۆ زیادكردنی نرخ.

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لیژنه‌ی هاتوچۆی سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه‌ به‌دواداچون بۆ نرخی تاكسی ده‌كات و هه‌ر شۆفێرێك نرخ زیاد بكات له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئوتومبێله‌كه‌یدا ده‌گرێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ش رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات كه‌ له‌كاتی زیادكردنی نرخی تاكسیدا ده‌ستبه‌جێ له‌ رێگه‌ی ئه‌م ژمارانه‌وه‌ (07701450755-07705487171-07704885252) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زووترین كاتدا به‌دواداچوون بكرێت و سزای ئه‌و شۆفێرانه‌ بدرێت كه‌ به‌بێ هیچ هۆكارێك نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد ده‌كه‌ن.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket