riklam

ئه‌مساڵ 30 هه‌زار كه‌س له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون

kurdistani 03:50 PM - 2014-09-18
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی 700 كۆچبه‌ر له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی 700 كۆچبه‌ر له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون

وته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی 700 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون له‌ ئه‌مساڵدا نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌ 30 هه‌زار كه‌س.

ئه‌و وته‌بێژه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاره‌ساتانه‌ رزگاریان بووه‌، نزیكه‌ی 500 كۆچبه‌ریان له‌ یه‌ك به‌له‌مدا بوون و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كان داوای قاچاخچییه‌كانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌له‌مه‌كه‌یان بگۆڕن له‌ ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌دا، روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌ نێوان قاچاخچییه‌كان و كۆچبه‌ره‌كاندا روویداوه‌و پاشان قاچاخچییه‌كان به‌له‌مه‌كه‌یان نقومكردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و وته‌بێژه‌، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ به‌ ره‌گه‌ز سوری و میسری و سۆدانی و فه‌ڵه‌ستینی بوون و له‌پاش ده‌رچوونیان به‌ به‌له‌مێك له‌ كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی میسر له‌ نزیك وڵاتی ماڵتاو له‌پێش گه‌یشتنیان به‌ ئه‌وروپاو له‌پاش تێكشكانی به‌له‌مه‌كه‌یان خنكاون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان زانیاریان له‌سه‌ر تێكشكانی ئه‌و به‌له‌مه‌ پێگه‌یشتووه‌، به‌ڵام ژماره‌ی قوربانییه‌كان و چۆنییه‌تی روودانی كاره‌ساته‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ له‌لایه‌ن رزگاربووه‌كانی رووداوه‌كه‌وه‌ دراون به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ماڵتا، به‌ڵام وه‌ك وته‌بێژه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وان له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری وردن له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ كه‌ خۆیان له‌ تێكشكانی پێنج به‌له‌مدا ده‌بینێته‌وه‌و لایه‌نی كه‌م 500 كۆچبه‌ری كردووه‌ته‌ قوربانی.

ئه‌و وته‌بێژه‌ ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و رووداوانه‌ كاره‌ساتبارترین رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی كۆچبه‌رانن كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ هه‌فته‌یكدا روویانداوه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

250151892014_2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket