riklam

داعش له‌ناو موسڵ ده‌ستی به‌وێرانكاری كردووه‌

kurdistani 03:51 PM - 2014-09-15
ئه‌و پاره‌ییه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تری ده‌كه‌ن

ئه‌و پاره‌ییه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تری ده‌كه‌ن

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌سوپای عیراق لێدوانه‌كه‌ی هه‌ڵۆ پێنجوێنی پشت راست ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تیرۆرستانی داعش ماوه‌ی سێ رۆژه‌ ده‌ستیان به‌ وێرانكردنی ماڵه‌ كورده‌كان كردووه‌و زیاتر له‌ 17 كۆگای بازرگانیان تاڵانكردووه‌ كه‌ زیانی ده‌یان ملیۆن دۆلاریان له‌بازرگانه‌ كورده‌كان داوه‌.
 
دوای ئه‌وه‌ی  ئه‌مڕۆ 15-9-2014 هه‌ڵۆ پێنجوێنی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  داعش له‌شه‌نگال و شاری موسڵ ده‌ستی به‌تاڵانكاری و سوتاندنی ماڵه‌ كورده‌كان كردووه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی له‌سوپای عیراق ئه‌و لێدوانانه‌ی بۆ PUKmedia پشت راست كرده‌وه‌و راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش زیاتر له‌ 27 ماڵه‌ كوردیان تاڵانكردووه‌و ته‌قاندۆته‌وه‌و دواتر چونه‌ته‌ سه‌ر ماركێت و كۆگا بازرگانیه‌كان و هه‌رچیه‌كیان ویستووه‌ بۆ خۆیان بردوویانه‌و دواتر كۆگا و ماركێته‌كانیان سوتاندووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌و كاولكاریه‌ی داعش له‌ئه‌مرۆ زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌و ئه‌مجاره‌یان چوونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و بازرگانانه‌ی كه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن و له‌ناو موسڵدا ماون و هه‌ره‌شه‌ی كوشتنیان له‌خۆیان و خێزانه‌كانیان كردووه‌و به‌بێ گوێدانه‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئاینێك و هه‌ره‌شه‌یان كردووه‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا ته‌واوی داهات و كه‌ره‌سته‌ بازرگانیه‌كانیان راده‌ستی داعش بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ هۆكاری ئه‌و تاڵانكاریه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش كه‌ره‌سته‌كان و ئه‌و پاره‌ییه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تری ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌ت ئه‌و پارێزگایانه‌ی سوریا كه‌له‌ژێر ده‌ستیاندایه‌و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن  و خۆیان قایم ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 50 وڵات بریاری به‌شداریكردنیاندا  له‌له‌ناوبردنی داعش له‌خاكی عیراق.



PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket