riklam

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین گه‌شتی پشكنین ئه‌نجامده‌ده‌ن

kurdistani 02:16 PM - 2014-09-15
بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش

بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش

ئه‌مڕۆ 15-9-2014، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین گه‌شتی پشكنین له‌ عیراق ئه‌نجامده‌ده‌ن.


جان ئیف لۆدریان وه‌زیری به‌رگری فه‌رنسا كه‌ له‌ئێستا به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی ئیماراتی عه‌ره‌بییه‌، ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین گه‌شتی پشكنین له‌ عیراق ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش.


لۆدریان له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی (الڤفره‌) له‌ ئیماراتی عه‌ره‌بی، به‌ئاماده‌بونی 200 سه‌ربازی فه‌ره‌نسی كه‌ به‌شێكیان فڕۆكه‌وان بوون، رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نیگییه‌كان یه‌كه‌مین گه‌شتی پشكینین ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و ئیمارات.


ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌ها چه‌ندین وڵات به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌ن و پاڵپشتن بۆ له‌ ناوبردنی تیرۆرستانی داعش.


PUKmedia    و/ هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket