riklam

به‌ شانۆ پشتگیری له‌ شه‌نگال ده‌كرێت

kurdistani 04:55 PM - 2014-09-02
له‌ شاری مه‌ریوانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر

له‌ شاری مه‌ریوانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ 2/9/2014 خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری چاویكه‌وت به‌ تیپی شانۆیی باران كه‌ له‌ شاری مه‌ریوانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ شاری هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی شانۆوه‌ پشگیری خۆیان بۆ شه‌نگال دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا، وه‌زیری رۆشنبیری پشتگیری ته‌واوی وه‌زاره‌تی بۆ پرۆژه‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌ت هاوكاری و پاڵپشتی ته‌واوی كاره‌ هونه‌رییه‌كانیان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و كارانه‌ی له‌ رێگه‌ی هونه‌ره‌وه‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن.

راشیگه‌یاند: شانۆ له‌ كوردستان پێویستی به‌ هه‌نگاوی زیاترو جددیتره‌، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌ت ئاماده‌یه‌ هاوكاری شانۆكاران بكات له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌بێ جیاوازی.

شایه‌نی باسه‌ گروپی شانۆیی باران خۆبه‌خشانه‌ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ چه‌ند شوێنی جیاواز نمایشی شانۆیی پێشكه‌شده‌كه‌ن ،له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ پاركی شارو له‌ پاركی شانه‌ده‌ر  نمایشی شانۆیی پێشكه‌شده‌كه‌ن.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket