مه‌لا به‌ختیار: پێشمه‌رگه ده‌توانێ تێكشانی داعش مسۆگه‌ربكات
kurdistani 03:51 PM - 2014-09-02مه‌لا بله‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و لێپرسراوانی میحوه‌ری ناوچه‌ی حه‌مرین و فه‌رمانده‌كانی سنوره‌كه كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ 2/9/2014 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به ئاماده‌بوونی شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، به مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی لێكردنیان، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و لێپرسراوانی میحوه‌ری ناوچه‌ی حه‌مرین و فه‌رمانده‌كانی سنوره‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له ناوچه‌كه، هه‌موو ئه‌و فه‌رمانده‌و هه‌ڤاڵانه‌ی لێره‌ن، هیممه‌تێكی زۆرتان كردووه‌و توانیوتانه ناوچه‌كه له ده‌ستدرێژی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش بپارێزن و وتی: "ئێوه توانیتان به تۆكمه‌یی، به گیانفیدایی و به هیممه‌تی خۆتان سنوره‌كه بپارێزن".
وتیشی: "ئه‌وكاته‌ی ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌كانی ناوچه‌كه به وره‌به‌رزی خۆتان، ئه‌م سنوره‌تان ده‌پاراست، نه پشتیوانی سوپا‌و فڕۆكه‌ی عیراقی هه‌بوو، نه قسه‌ش هه‌بوو، كه ئه‌مریكاو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری پێشمه‌رگه بكه‌ن". راشیگه‌یاند: ئه‌م سنوره سێكوچكه‌ی سێ پارێزگای گه‌وره‌ی ناوچه‌كه‌ن، كه‌ركوك و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌ددین، ئێره له نه‌ینه‌وا كه‌متر نه‌بوو بۆ تیرۆرستان، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی عه‌سكه‌ری و ئه‌منییه‌وه.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه خۆڕاگری هێزی پێشمه‌رگه‌و شكاندنی ناوبه‌ناوی هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعش، مایه‌ی سه‌ربه‌رزییه‌و له‌وڕووه‌وه رایگه‌یاند كه "كۆی ئه‌و خۆڕاگرییه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان-یش وایكرد كه سه‌رنجی وڵاتانی ئه‌وروپاو جیهانیش رابكێشێت، كه پێشمه‌رگه بوو به‌وهێزه‌ی كه ده‌توانێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین هێزی تیرۆرستی بكات، كه نه‌ك ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان، به‌ڵكو ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌و جیهانیشی خسته مه‌ترسییه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێست و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد، كه رایانگه‌یاندووه "هێزی پێشمه‌رگه، هێزێكی قاره‌مانه، ئه‌و هێزه‌یه كه ئه‌گه‌ر چه‌كدارو پشتیوانی لێبكرێت، ئه‌وا ده‌توانێت سه‌ره‌تای تێكشانی داعشه‌كان لێره‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌كه مسۆگه‌ربكات" و به‌نموونه‌ش سه‌رنجی فه‌رمانده‌كانی بۆ وتار‌و لێدوانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نساو ئیتاڵیا راكێشا، كه ده‌ڵێن: "پێشمه‌رگه پارێزه‌ری ئازادی و دیموكراسییه، ئێمه‌ش وڵاتی دیموكراسین، بۆیه پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه پاراستن و پارێزه‌ری رۆژئاوایه"، روونیشیكرده‌وه كه "ناتوانین ته‌نها به تێكشاندنی داعش، مێژوو قوفڵ بده‌ین و بڵێین چیتر هیچ دوژمنێكی تر به‌رامبه‌رمان سه‌رهه‌ڵنادات"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه "هه‌ر ئه‌گه‌رو مه‌ترسییه‌ك بێته پێشه‌وه، ئه‌و وتار‌و لێدوانانه‌ی وڵاتانی جیهان، بۆ پشتیوانیكردنمان، پاشكه‌وتێكی سیاسی و پاڵپشتێكی سیاسییه بۆ ئێمه، وه‌ك هێزێكی ئازادیخواز، وه‌ك هێزی پارێزه‌ری دیموكراسی".
روونیشیكرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهانیش، به‌ره‌نجامێكی تر‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردتر له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش و ئایینده‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانی ئایینده‌ی خوێنده‌وه، به‌وردی ئاماژه‌ی به نه‌خشه‌ی سه‌ربازی ناوچه‌كه‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چۆنێتی پێشڕه‌وییه‌كان و ستراتیج و پێگه‌ی جوگرافی ناوچه‌كه كرد، به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی-ه‌وه، پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌كان و هێزی پێشمه‌رگه له سنوری ناوچه‌ی حه‌مرین كرد، كه گیانفیدایانه توانیان له ماوه‌ی رابردوودا، هه‌م ناوچه‌كه بپارێزن و هه‌م هێرشی تیرۆرستان تێكبشكێنن و دواجاریش ناوچه‌كه‌یان به هاوكاری هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق لێ پاكبكه‌نه‌وه.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وێڕای ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی فه‌ره‌مانده‌كان و هێزی پێشمه‌رگه له سنوره‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه "ئێستا ده‌توانین به‌ڕووسوری بچینه به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان، كه تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كانمان كرده‌وه"، راشیگه‌یاند كه "پێویسته‌و ده‌بێت وردتر ناوبانگی پێشمه‌رگه بپارێزین و ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌و دانیشتووانه‌كه‌ی بگێڕینه‌وه‌و به‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ئاوه‌دانی زیاتر بۆ ناوچه‌كه دابینبكه‌ین".
شێخ جه‌عه‌فه‌ر شێخ مسته‌فا به‌پێویستیشیزانی كه به هاوكاری ئاسایش و پۆلیسی ناوچه‌كه، كار بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ته‌واوی ناوچه‌كه بكرێت و به‌وردی چاودێری بارودۆخی ناوچه‌كه بكرێت.
لای خۆشیه‌وه عه‌بدوڵلا بۆر لێپرسراوی میحوه‌ری ناوچه‌ی حه‌مرین پیرۆزبایی له هه‌ریه‌ك له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتاو ته‌واوی فه‌رمانده‌و هێزی پێشمه‌رگه له سنوره‌كه كرد، هاوكات پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد‌و هیوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا، عه‌بدوڵڵا بۆر ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانه‌ی میحوه‌ره‌كه‌ی و هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه كرد، كه به ئازایه‌تی، به گیانفیدایی و وره‌به‌رزییه‌وه، نه‌ك هه‌ر هێرشه‌كانی داعشیان تێكده‌شكاند، به‌ڵكو ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان لێ پاككردنه‌وه‌و لای خۆشیه‌وه سه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد.
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25