ئه‌ڵمانیا چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێت
kurdistani 09:58 AM - 2014-09-01ئه‌ڵمانیا 50 ملیۆن یورۆ وه‌ك كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت
به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش و بنبڕكردنی تیرۆر له‌عیراق ئه‌ڵمانیا ڕۆكێتی پێشكه‌وتووی دژه تانك ناسراو به(میلان) بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا چه‌ك بۆ كورد ده‌نێرێت نه‌ك هێزی سه‌ربازی حكومه‌تی عیراق، پێویستی به‌بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1-9-2014 ئه‌نگیلا مێركل له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا هۆكاره‌كانی بڕیاری ناردنی چه‌ك بۆ كوردی له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر روندهكاتهوهو پێشبینیش ده‌كرێت بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته پشتگیری لێبكرێت.
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 31 ی ئابی 2014 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئهنگیلامیركل كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ناردنی چه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستانی عیراق و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش ئه‌نجامداو دواتر هه‌ریه‌ك له شتاینمایه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌و خاتوو فۆن دێرلاینی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، كه‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا به‌ناردنی رۆكێتی پێشكه‌وتووی دژه‌تانك كه به‌میلان ناسراوه، هه‌روه‌ها ناردنی چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ كورده‌كان له‌شه‌ڕی روبه‌ڕوبونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ تیرۆرستاندا..
له‌وكۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: ره‌وشی عیراق مه‌ترسیداره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ناكرێت بێده‌نگ راوه‌ستن وتهماشاكهربن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه دهكهونهبهر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی وچه‌وساندنه‌وه، هه‌روه‌ها هۆشداریشیدا كه داعش ته‌نیا له‌سه‌ر عیراق و ده‌وڵه‌تانی دراوسێی نیه، بگره له‌سه‌ر ئه‌وروپاو ئه‌ڵمانیاشه.
وه‌زیری به‌رگریش پێی وابوو ده‌توانرێت كاروانی یه‌كه‌می ئه‌و چه‌كانه تاكۆتایی مانگی سیبته‌مبه‌ر چوار هه‌زار پێشمه‌رگه سودی لێ ببینێ.
له‌كۆنگره‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه‌ئه‌و هاوكاریانه به‌سێ جار بۆ كورد ده‌نێردرێت و مه‌به‌ستیانه ره‌شاشی ئۆتۆماتیكی و ده‌مانچه‌و قومبه‌له‌ی ده‌ستی و خێمه‌و كلاوی ئاسنین و هێله‌كی گوله‌نه‌بڕو دوربینی شه‌وو ئۆتۆمۆبێلی تایبه‌تی سه‌ربازی و پێداویستیه‌كان له‌خۆبگرێت.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه سایته‌ی شپیگڵ ئۆنلاین و ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌ڵمانی و سایته‌ی دۆیتشهڤیلله بڵاوی كردۆته‌وه ئه‌ڵمانیا به‌نیازه به‌نرخی 70 ملیۆن یۆرۆ كورد له‌باكوری عیراق چه‌كداربكات و 50 ملیۆن یورۆش وه‌ك كۆمه‌ك به‌ئاواره‌كان بداته هه‌رێمی كوردستان..،له‌كاتیكدا كهبهرلین هه‌وڵه‌كانی بۆ پشتگیریكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه چركردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی راگرتنی مه‌ترسیه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش .
هه‌ر له‌میانه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا خاتوو ئورسولا فون دیر لاین ڕایگه‌یاند: كهپێداویستیه سه‌ربازیه‌كان ده‌نێرین، چونكه داعش دڕنده‌یه‌و به‌زه‌یی نیه.
سایته‌ی شپیگل ئۆنلاین له‌زاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیاوه بڵاویكرده‌وه، كه‌ئه‌ڵمانیا 40 ڕۆكێتی بازۆكاو 240 ساروخ و 500 ساروخی پێشكه‌وتووی دژه تانك كه‌به(میلان)ناسروهو 10 هه‌زار قومبه‌له‌ی ده‌ستی و 16 هه‌زار ڕه‌شاشی هێرشبه‌ری پێشكه‌وتووی ئۆتۆماتیكی وئوتومۆبێلی دژهفیشهك له‌جۆری (دنگوا) ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته رونیشیكردۆته‌وه، كهئامانج له‌ناردنی ئه‌م چه‌كانه ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی ئیسلامیه‌و بۆ پشتگیری له‌شه‌ڕی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ داعشدا.
راشیگه‌یاند: سوپای ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ستراتیژیه‌تی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌دایه له‌به‌رامبه‌ر داعشدا، هه‌مان كات بۆپشتگیریه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه‌ی لهدهستیانداوهو هه‌مان كاتیش ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بێت.
سایته‌ی شپیگل ئۆنلاین سه‌باره‌ت به‌ناردنی چه‌ك بۆ كورد له‌زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ڵێت، بڕیارێكی ئاسان نه‌بوو له هه‌واڵه‌كه‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ ئه‌وه راده‌كێشێت كه كوردیش كاتێك ده‌بێته خاوه‌نی چه‌كی میلانی دژه تانك و ڕۆكێت و چه‌كی پێشكه‌وتووی هێرشبه‌ری نوێ پێویسته دڵنیایشمان بداتێ كه بۆ پارێزگاری و به‌هێزكردنی پێشمه‌رگه به‌كاردێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه ئه‌و چه‌كانه ده‌بێت به‌جۆرێك به‌كاربهێنرێت كه نه‌كه‌وێته ده‌ستی ئه‌و وڵات و كه‌سانه كه له‌دژی هاووڵاتی سفیل و بۆ په‌لاماردانی وڵاتانی دیكه به‌كار نه‌هێنرێت.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه/ میدیاكانی ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01