riklam

به‌یاتی: هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تی نوێ راده‌گه‌یه‌نرێت

kurdistani 04:26 PM - 2014-08-31
عه‌باس به‌یاتی

عه‌باس به‌یاتی

هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر راگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا.

عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌ له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ 31-8-2014 به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هیچ هه‌ڵوێستێكی سلبی به‌رامبه‌ر هیچ كوتله‌یه‌كی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نییه‌، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، داواكارییه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نابێت له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستور بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی نوێی عیراق كه‌ بڕیاره‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی بكرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نرێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌باره‌ی شكاندنی گه‌مارۆی ناحیه‌ی ئامرلیه‌وه‌، وتی: له‌دوای ئامرلی دواین ناوچه‌كه‌كان له‌ده‌ست تیرۆرستان ده‌سه‌نرێته‌وه‌و ئامرلی دواین شوێن ده‌بێت كه‌ ئازاد ده‌كرێت و سه‌رجه‌م رێگاكان ئارامی بۆده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

PUKmedia شه‌یما تاڵه‌بانی-به‌غدا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket