riklam

سەنگاوی لەبارەی چەكە نوێیەكانەوە زانیاری دەدات

kurdistani 11:21 AM - 2014-08-29
داعش ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی بۆمبڕێژكردوه‌

داعش ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی بۆمبڕێژكردوه‌

فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری گەرمەسێر رایدەگەیەنێ ورەی پێشمەرگە لەوپەڕی بەرزیدایەو بەمنزیكانەش ئەو چەكانەمان پێدەگات كە راهێنانیان لەسەركراوە، ئاماژە بەوەشدەدات ئەمڕۆ هیچ پێكدادانێك لەنێوان پێشمەرگەو تیرۆریستانی داعش روینەداوە، بەڵام تیرۆریستان هەموو ناوچەكانی ژێردەستیان بۆمبڕێژكردوە.

مەحمود سەنگاوی فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری گەرمەسێر بە PUKmediaی راگەیاند: بارودۆخی سنوری جەلەولا ئارامەو ئەمڕۆ هیچ پێكدادانێك لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو تیرۆریستانی داعش روینەداوە، بەڵام تیرۆریستان بەردەوامن لە بۆمبڕێژكردنی شەقام و كۆڵانەكانی هەردوو ناحیەی جەلەولاو سەعدیە، فڕۆكە جەنگییەكانی عیراقیش زۆر بەخەستی بۆردومانیان دەكەن.

سەنگاوی باسی لەوەشكرد بارودۆخی تیرۆریستانی داعش زۆر خراپەو ئەوەی دەیكەن تەنها بۆ سەلماندنی بونی خۆیانەو لەئێستاشدا بەهۆی بۆردومانەكانی ئەمریكاوە لەزۆربەی ناوچەكان لەهەڵاتندان، راشیگەیاند: ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی ئەواندایە هەموویان بۆمبڕێژكردوە، بەڵام چەندین تیمی پوچەڵكردنەوەی مینی هێزەكانمان بەردەوامە لەپوچەڵكردنەوەی بۆمبەكان، تا زیان بەهاووڵاتیان و هێزەكانمان نەگەیەنێت.

فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری گەرمەسێر ئەوەشی خستەڕوو كە ورەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری جەلەولا لەبەرزترین ئاستدایە، وتیشی: ژمارەیەك چەكی نوێمان پێگەیشتوە، ئەو چەكانەشی راهێنانیان لەسەركراوە بەمنزیكانە دەگاتە دەستمان. 

PUKmedia هەڵمەت خانەقینی - جەلەولا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket