هۆزه عه‌ره‌به‌كان پێشمه‌رگه به پارێزه‌ری ئه‌منیه‌تی خۆیان ده‌زانن
kurdistani 06:36 PM - 2014-08-28سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ 28-8-2014 شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاوه‌ری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئیبراهیم عه‌لی ره‌زا نوێنه‌ری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ كاروباری عه‌شایری له سنوری پارێزگای دیاله، هاورێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه له سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و هۆزو پیاو ماقولانی دیاله سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌فدی براعه‌ره‌به‌كان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكردنه‌وه‌و رایانگه‌یاند: بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاتوینه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه كرد كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پارێزه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئاین و ئاین زاكانه وئه‌م هێزانه‌ش لێره‌ن پارێزگاری له‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی ئه‌م نیشتمانه ده‌كه‌ن و داواكارین له خوای گه‌وره هێزی پێشمه‌رگه بپارێزیت.
هاوكات ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه به‌یه‌ك ده‌ستی ویه‌كگرتن، تیرۆر‌و تیرۆرستان له‌ناوده‌به‌ین له‌م ووڵاته‌دا و دووباره ژیان و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه.
پاشان شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و هۆز وپیاوماقوڵانی ناوچه‌كه سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌مان كرد، خۆشبه‌ختانه بۆ یه‌ك ریزی و قوڵكردنه‌وه‌ی ته‌بایی نێوان پێكهاته‌كان له ناوچه‌كه‌ماندا له‌سه‌ر پێشنیازیان بڕیارماندا سه‌ردانی هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه بكه‌ین له‌پێشه‌وه و وه‌كو هه‌ر چین و توێژه‌كانی ئه‌م ووڵاته براعه‌ره‌به‌كان هاوكاریان هێنا بۆ هێزی پێشمه‌رگه.
وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌م برایه‌تیه له‌نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كان له عیراق و كوردستان و له‌و ناوچانه كه تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه وه‌كو دیاله زیاتر قوڵبكه‌ینه‌وه و ده‌ستی پێوه‌بگرێن.
دوپاتی كرده‌وه: له چاوی تیرۆرستانه‌وه له حزوری كه‌سوكاری خۆمان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ناڕوانین، ره‌نگه چه‌ند سه‌ر لێشێواوێك له هۆزێك له‌هۆزه‌كان بۆبێت به به‌شێك له‌و كارانه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه هه‌موو ئه‌وانه دوژمنی ئێمه‌ن، بۆیه هه‌مووان پێكه‌وه به‌یه‌ك ده‌ست قسه‌و باس له‌وه ده‌كه‌ین چۆن ریزه‌كانی خۆمان تۆكمه بكه‌ین و چۆن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ترسیانه بوه‌ستینه‌وه كه به‌رۆكی ملیله‌ته‌كه‌مانی گرتووه.
وتیشی: بێگومان ئێمه پلان و به‌رنامه‌ی ترمان هه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی تیرۆرستانی تێدایه كه ئازاد كرا، هه‌مووان پێكه‌وه بیر له‌دابینكردنی ئه‌منیه‌ت و ژیانی هاوبه‌ش و مافی وه‌ك یه‌ك بكه‌ین له‌و شاروشارۆچكانه‌ی كه پێكهاته‌ی جیاجیای تێدایه له‌رووی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌وه، ئه‌مه هه‌نگاوێكه به هیوام له ته‌واوی ناوچه‌كانی تر هه‌ڤاڵه‌كانمان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خزمان و كه‌سوكارمان له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و هۆزه و پیاوماقولانی عه‌ره‌به‌كان و نیشتمان په‌روه‌ره‌كان پێكه‌وه‌سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كان بكه‌ین.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: براعه‌ره‌به‌كان دوعای سه‌ركه‌وتن بۆ پێشمه‌رگه و پارێزگاری كردنیان له‌خوای گه‌وره داواده‌كه‌ن و پێشمه‌رگه‌ش به پارێزه‌ری ئه‌منیه‌تی خۆیان ده‌زانن و هه‌ر له‌سه‌ر رێنمایه‌كانی جه‌نابی مام جه‌لال هه‌وڵده‌ده‌ین په‌ڕه له‌به‌م په‌یوه‌ندیانه بده‌ین و بتوانین قوڵی بكه‌ینه‌وه و پلانی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ داهاتوو.
PUKmedia دیار جه‌وهه‌ر-خانه‌قین
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25