riklam

13 تۆن برنجی زیانبه‌خش ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت

kurdistani 12:50 PM - 2014-08-28
خاوه‌نی برنجه‌كه‌ بازرگانێكی عه‌ره‌به‌ له‌ناوچه‌كانی خوارووی عیراقه‌وه‌ هێناویه‌تی

خاوه‌نی برنجه‌كه‌ بازرگانێكی عه‌ره‌به‌ له‌ناوچه‌كانی خوارووی عیراقه‌وه‌ هێناویه‌تی

زیاتر له‌ 13 تۆن برنجی نه‌گونجاو و زیانبه‌خش له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا كه‌ زیاتر له‌ 13 تۆن برنجی له‌ جۆری (سامانی) تێدا بوو، كه‌ پاش پشكنین ده‌ركه‌وت برنجه‌كه‌ گونجاو نیه‌ بۆ خواردن و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌وباریه‌وه‌ سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: خاوه‌نی برنجه‌كه‌ بازرگانێكی عه‌ره‌به‌ له‌ ناوچه‌كانی خوارووی عیراقه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی برنجه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ توانرا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و رێگه‌ نه‌درێت له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا بفرۆشرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی: له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاردراوه‌ هه‌موو بڕه‌ برنجه‌كه‌ له‌ناوببرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی بدرێته‌ دادگاو روبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێته‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

350122882014_345 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket