riklam

UN: داعش له‌به‌رچاوی منداڵاندا تاوانه‌كانی ده‌كات

kurdistani 11:03 AM - 2014-08-28
كه‌سانی بێتاوان له‌ سێداره‌ده‌ده‌ن و ده‌ست و قاچی هاووڵاتیان ده‌بڕنه‌وه‌

كه‌سانی بێتاوان له‌ سێداره‌ده‌ده‌ن و ده‌ست و قاچی هاووڵاتیان ده‌بڕنه‌وه‌

لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌ ته‌نه‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سێداره‌دان و ده‌ست و قاچ بڕینه‌وه‌و جه‌ڵد و به‌ردبارانكردن و له‌خاچدانی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌ك كه‌ به‌ ئاشكرا ئه‌نجامیده‌ده‌ن.


ئه‌و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مافی مرۆڤ له‌سوریا، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تیرۆرستانی داعش  له‌و ناوچانه‌ی له‌ وڵاتی سوریا له‌ژێر ده‌ستیاندایه‌، هه‌موو رۆژانی هه‌ینییه‌ك، به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ كه‌سانی بێتاوان له‌ سێداره‌ده‌ده‌ن و ده‌ست و قاچی هاووڵاتیان ده‌بڕنه‌وه‌و چه‌ندین كرده‌وه‌ی قێزوه‌ن ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌و كارانه‌یان كردووه‌ به‌ دیارده‌یه‌كی ئاسایی.


هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ گروپی تیرۆرستی داعش چه‌ند كوڕێكی منداڵی سه‌ربڕیوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 15 ساڵان تێنه‌په‌ڕیوه‌، له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌شدا هاووڵاتیان به‌ پیرو گه‌نج و ته‌نانه‌ت منداڵانیش ناچار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌و دیمه‌نانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌گۆڕه‌پانی ناوه‌ڕاست شار ئه‌نجامیده‌ده‌ن.


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ سوپای به‌شار ئه‌سه‌دی تۆمه‌تباركردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ كیمیایی دژی هاووڵاتیان به‌كارهێناوه‌ جۆره‌كه‌شی له‌ شێوه‌ی كلۆره‌.


PUKmedia     و / هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket