هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ناڕازین له‌هاتنی عه‌ره‌ب بۆ شاره‌كه‌یان
kurdistani 05:10 PM - 2014-08-23دوو هه‌زارو 740 عه‌ره‌ب له هه‌ڵه‌بجه ده‌ژین
رووداوه‌كانی موسڵ و ئاواره‌بوونی هه‌زاران هاووڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بۆ هه‌رێمی كوردستان و لێنه‌پرسینه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، دۆخێكی ئاڵۆزی له هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه‌و هاووڵاتیان و رۆشنبیرانی هه‌ڵه‌بجه هۆشداری ده‌ده‌نه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه كۆنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كاندا مایه‌ی مه‌ترسین و ده‌بێت رێوشوێنی توند بگیرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رنا مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شوێن هێمای به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌خه‌نه‌ڕوو.
هه‌ڵه‌بجه قوربانی به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌كان داوه
یه‌كێك له‌و پارێزگایانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌ره‌ب روویان لێكردووه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه، كه به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی شاره‌كه زۆرترین قوربانی به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌كان داوه، به شێوه‌یه‌ك ماڵ و گه‌ڕه‌كێك نیه هه‌موویان یه‌كێك له ئازیزترین كه‌سه‌كانیان له‌ده‌ست نه‌دابێت له تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، بۆیه له دیدو تێڕوانینی ئه‌واندا عه‌ره‌به‌كان مایه‌ی مه‌ترسین و نابێت به ئازادانه‌و به به‌رچاویانه‌وه بێنه ناو بازاڕه‌كانی شاره‌كه.
ئاراس عابیدی خاوه‌نی (11) شه‌هیدی كیمیابارانی ههڵًهبجه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستمده‌كرد عه‌ره‌به‌كان روویان نایه‌ت بێنه ناو هه‌ڵه‌بجه كه ئێش و ئازاره‌كانی كاره‌كانی ئه‌وان ئێستاش له‌ناو هه‌موو ماڵهكاندایه، من دڵنیام له هه‌موو عیراقدا كوردێك ناتوانێت به‌جلوبه‌رگی كوردییه‌وه بگه‌ڕێت، ئیدی بۆ ده‌بێت ئه‌وان به به‌رچاوی ئێمه‌وه به جلوبه‌رگی خۆیان و له‌م شاره شه‌هیده‌دا به‌پێكه‌نینه‌وه بێنه ناو بازاڕ‌و هاتوچۆ بكه‌ن.
وتیشی: وه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدان هه‌موومان نیگه‌رانین و وه‌ك هاتوون با بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی شار‌و له‌وێ له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێن.
دیارده‌ی سواڵكردن زیادیكردووه
به‌وپێیه‌ی هه‌ڵه‌بجه تائێستاش خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزه له نێوان تاكهكانیداو زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه یه‌كتری ده‌ناسن، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت سواڵكه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه نیه سواڵ بكات، به‌ڵام له ئێستاداو له‌ناو بازاڕ‌و له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا ئه‌م دیارده‌یه زیادیكردووه.
ده‌لیل جه‌مال چالاكوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به PUKmedia ی راگه‌یاند: هاتنی عه‌ره‌به‌كان به لێشاو بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته هۆی زیادبوونی دیارده‌ی سواڵكردن و له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ده‌یان منداڵ ده‌بینرێن كه زۆربه‌یان عه‌ره‌بن به‌ناوی لێقه‌وماوه‌وه داوای پاره ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه جێگی نیگه‌رانییه.
گه‌ڕه‌ك و ماڵه مێژووییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه دراون به كرێ
له شاری هه‌ڵه‌بجه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت چه‌ندین گه‌ڕه‌ك هه‌ن كه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك خانووی كۆنن كه ره‌واڵه‌تی شارستانی هه‌ڵه‌بجه له كۆندا وێنا ده‌كه‌ن، له نموونه‌ی گه‌ڕه‌كی جوله‌كان، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و خانووانه دراون به‌كرێ و عه‌ره‌بی تێدا ده‌ژی.
میهره‌بان سه‌لام رۆژنامه‌نووس به PUKmedia ی راگه‌یاند: هاتنی به‌لێشاوی عه‌ره‌به‌كان و نه‌بوونی كه‌مپێك وایكردووه هه‌موو كوچه‌و كۆڵانه‌كان عه‌ره‌بی تێدا بژی و به هه‌موو ئه‌و خانووانهشهوه كه شوێنه‌واری مێژوویان هه‌یه به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كی جوله‌كان كه ده‌بێت خانووه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه بپارێزرێن، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی به‌دواداچوونه‌كانم زۆربه‌یان دراون به‌كرێ به عه‌ره‌به‌كان كه ئه‌وانه مێژووی ئه‌م شاره‌ن.
كه‌مپێك بۆ عه‌ره‌به‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی روودانی كاره‌ساته‌كانی جه‌نگ و ئاواره‌بوونی هاووڵاتیان شتێكه كه شیاوی روودانه له هه‌موو وڵاتێكدا، به‌ڵام له وڵاتانی تردا ده‌ستبه‌جێ ئاواره‌كان له یه‌ك شوێنی دیاریكراو له كه‌مپێكدا كۆده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام له هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌یدسادق و شاره‌زووریش كه‌مپێك نیه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان.
د.عیزه‌ت محێدین دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئاواره‌بوونی هاووڵاتی به‌هۆی جه‌نگه‌وه شتێكه مایه‌ی روودانه له هه‌موو وڵاتێكدا، به‌ڵام مه‌هامی دروستكردنی كه‌مپ له هه‌موو وڵاتێكدا پاراستنی گیانی ئاواره‌و دانیشتووی شوێنهكهشه، واته له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نی هه‌ردوولا دروستده‌كرێت به‌تایبه‌ت له هه‌ڵه‌بجه زۆر پێویسته، چونكه ئه‌م شاره له بیر‌و زهنی تاكه‌كانیدا عه‌ره‌ب خاوه‌ن ئه‌و تاوانه مێژوویه گه‌وره‌یه كه به‌سه‌ریدا هێناویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بهریهككهوتنیش دروستنه‌بێت، ده‌بێت به‌زووترین كات كه‌مپیان بۆ دروستبكرێت.
دوو هه‌زارو 740 عه‌ره‌ب له هه‌ڵه‌بجه ده‌ژین
به‌ده‌ر له‌و رێژه زۆره‌ی كرێكار روویان له شاری هه‌ڵه‌بجه كردووه به‌هۆی هاتووچۆكردنیان له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا خاوه‌ن ئامارێكی ره‌سمی نین، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوور له به‌رواری (15-7-2014) تا به‌رواری (18-8-2014) زیاد له دوو هه‌زار عه‌ره‌ب روویان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كردووه.
نه‌قیب ئاراس محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور به PUKmedia ی راگه‌یاند: (298) خانه‌واده روویان له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه كردووه كه ژماره‌یان (1721) كه‌سه‌و (112) خانه‌واده‌ش روویان له خورماڵ كردووه كه ژماره‌یان (632) كه‌سه‌و (108)خانه‌واده‌ش روویان له ناحیه‌ی سیروان كردووه كه ژماره‌یان (388) كه‌سه.
ووتیشی: (3) هه‌زارو (590) كه‌سیش روویان له قه‌زای شاره‌زوورو (2) هه‌زارو (569) كه‌سیش روویان له قه‌زای سه‌یدسادق كردووه، به‌ڵام تائێستا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نه‌یتوانیوه كه‌مپێكیان بۆ بكاته‌وه‌و ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش له‌لایه‌ن ئاسایشی شاره‌زووره‌وه تۆماركراون و رێوشوێنه‌كانیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25