كونسوڵی روسیا له‌هه‌رێم: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌كورده‌كان ده‌كه‌ین
kurdistani 12:28 PM - 2014-08-22حكومه‌تی روسیا دژی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نابێت
كونسوڵی روسیا له‌هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بارودۆخی عیراق پێویستی به‌جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد ئه‌وا حكومه‌تی رووسیا دژی نابێت، به‌ڵكو پشتگیری لێده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌بوونی كوردانی ئێزیدی له‌ناوچه‌ی شنگال و جینۆسایدكردنیان له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌و له‌لایه‌كی تر كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی رووسیاو په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی رووسیاو هه‌ڵوێستی حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ سه‌باره‌ت به‌و پرسانه ، PUKmedia چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یه‌فگینی ئارچنتسییڤ كونسوڵی حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌وكاله‌ت سازكرد .
پرسیار.. هه‌ڵوێستی حكومه‌تی رووسیا سه‌باره‌ت به‌په‌لاماری چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێم چیه ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : پێموایه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ سه‌باره‌ت به رێكخراوی داعش جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو كه‌نه‌داو هه‌موومان هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رێكخراوی داعش به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین ، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌شتان بیربخه‌مه‌وه كه حكومه‌تی رووسیا پێش دوو ساڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌بوونی مه‌ترسی چه‌كدارانی داعش له‌نێو پۆله‌كانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریای ئاگاداركردبۆوه كاتێك له‌وڵاته جه‌نگ و پێكدادان ده‌ستیپێكرد ئێمه‌ی رووس ئاگاداریمان بۆ ئه‌و دیارده زۆر ترسناكه ده‌رخستبوو ، بۆیه ئێستاش هه‌ڵوێستی رووسیا روونه كه ئیدانه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها هاوسۆزی خۆمان بۆ گه‌لی كورد ده‌رده‌خه‌ین كه ئێستا رووبه‌ڕووی ئه‌و دوژمنه ترسناكه ده‌بێته‌وه ، ئێمه‌ی رووسه‌كان له‌پێشوودا تووشی هه‌مان ئه‌و دیارده ترسناكه بووینه‌ته‌وه كاتێك جه‌نگمان له‌دژی تیرۆر له‌كۆماری چیچان به‌رپاكرد ، بۆیه دركمان به‌ڕاده‌ی ئه‌و ترسناكیانه كردووه كه ئێستا رێكخراوی داعش هه‌یه‌تی ، ئێمه پێمانوایه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێت به‌بڕیاردانی رێوشوێنی رۆشنبیری و فیكری بێت كه تائێستا ئێمه‌ی حكومه‌تی رووسیا له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا له‌كۆماری چیچان كه ئێستا كۆمارێكی ئارامه‌و بارودۆخی ئابووریه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان گه‌شه ده‌كات و شاری گرۆزنی پایته‌ختی كۆماره‌كه له‌ڕووی بیناسازی و ئاوه‌دانیه‌وه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه .
پرسیار.. ئایا بۆ بنبڕكردنی ته‌وژم و هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر كوردستان و عیراق چی بكرێت ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : من پێموایه له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه به‌هه‌وڵێكی زۆر ده‌بێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه به‌ر له‌هه‌موو شتێك وه‌ستاندنی یارمه‌تیه ده‌ره‌كیه‌كانه بۆ ئه‌و رێكخراوه كه ئێمه ئاگادارین كه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت پێشتر‌و ئێستاش یارمه‌تی داعشی به چه‌ك و یارمه‌تی لۆجستی ده‌دات كه له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستوومانه كه باس له‌یارمه‌تی ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی وه‌ك توركیا‌و سعودیه‌و قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن .
پرسیار.. ئایا حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئاواره كورده ئێزیدیه‌كانی ناوچه‌ی شنگال بدات كه به‌هۆی په‌لاماری چه‌كدارانی داعش تووشی كاره‌سات و برستێی و بێ جێگایی بوون ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : ئێمه وه‌ك كونسوڵخانه‌ی رووسیا له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ند پێشنیازێكمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش به‌حكومه‌ته‌كه‌مان كردووه‌و هیواخوازیشین له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی حكومه‌تی رووسیا بگاته هه‌رێم بۆ ئاواره ئێزیدیه‌كان و كریستیانه‌كان و توركمانه‌كان ، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه له‌مانگی 10 ی ساڵی رابردوو حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ یه‌كه‌م وڵات بوو كه یارمه‌تی مرۆیی پێشكه‌ش به‌ئاواره كورده‌كانی سووریا كرد كه ئه‌وكات كونسوڵخانه‌كه‌مان به‌ئاماده‌بوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هاوكاریه‌مان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر وه‌رگرت كه به‌هۆی فڕۆكه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی رووسیا گه‌یشتبووه هه‌ولێر كه بڕی 37 تۆن كه‌لوپه‌لی تێدابوو به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كوردانی سوریا دابه‌شمان كرد .
كوردستانی نوێ : ئایا ئێوه وه‌كو حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ ئاماده‌ن بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌روه‌ك چۆن وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بڕیاری ئه‌و جۆره هاوكاریه‌یان داوه به‌حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی داعش به‌كاری بێنن ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كارێكی زۆر هه‌ستیاره ، بۆیه ناتوانم له‌ئێستاوه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی رووسیا هیچ جۆره یارمه‌تیه‌كی سه‌ربازی به‌هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش نه‌كردووه .
كوردستانی نوێ : هه‌ڵوێستی ئێوه‌ی حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ سه‌باره‌ت به‌سازكردنی ڕیفراندۆم بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان و جیابوونه‌وه‌ی له‌عیراق و دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی چیه ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : هه‌ڵوێستی حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ سه‌باره‌ت به‌عیراق ئه‌وه‌یه كه عیراق ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووه‌و ئێمه‌ش پشتیوانی له‌بۆچوونی یه‌ك پارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كه‌ین ، چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌زانن له‌پێشوودا له‌رووسیا ده‌وڵه‌تێك هه‌بوو كه ئه‌ویش یه‌كێتی سوڤێت بوو ، به‌ڵام دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه لاواز‌و بێ هێز بوون ، بۆیه ئێمه به‌ر له‌هه‌موو میلله‌تانی جیهان د‌رك به‌زیانی پارچه بوونی وڵاتان ده‌كه‌ین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه پێویستی به‌جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌عیراق و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه به‌ده‌ستهات ، ئه‌وا ئێمه وه‌كو حكومه‌تی روسیا دژی ئه‌و كاره نابین ، به‌ڵكو پشتگیریشی لێده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ك میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌وته‌یه‌كی پێشوودا وتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و سیناریۆ خراپه‌ی كه له‌ڕه‌وشی سیاسی عیراق به‌رده‌وام بوو ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر بژارده‌یه‌ك .
پرسیار.. ئایا حكومه‌تی رووسیا پشتگیری له‌هه‌موو مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌عیراق ده‌كات كه ئێستا داوای ده‌كه‌ن وه‌كو مافه‌كانی كورد له‌مه‌له‌فی نه‌وت و ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقدا بێت ، ئێمه پشتگیری له‌چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه هه‌ڵواسڕاوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كه‌ین ، بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و ناوچه جێناكۆكه‌كانیش ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و مه‌سه‌لانه زۆر هه‌ستیارن و ناتوانین بڕیار‌و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی رێكخراوی داعش بۆته‌وه‌و توانا ئابووری و سه‌ربازیه‌كانیشی بۆ ئه‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه سنوورداره‌و له‌هه‌مانكاتیشدا هاتنی په‌ناهه‌نده‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و هه‌رێمه بوونی هه‌یه من پێموایه له‌وكاته‌دا پێویسته یارمه‌تیه‌كی زۆری به‌په‌له‌ی مرۆیی بگه‌یه‌نرێته هه‌رێمی كوردستان ، چونكه وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین ئێستا ئه‌و هه‌رێمه رووبه‌ڕووی خه‌ته‌رناكی هێرشی تونده‌ڕه‌وه‌كانی داعش ده‌بێته‌وه كه ئه‌و جه‌نگه‌شی له‌بڕی هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌سه‌ریدا سه‌پاوه‌و ئه‌نجامی ده‌دات .
پرسیار.. بۆچی ئێوه وه‌كو حكومه‌تی رووسیا نێوانگیری له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان ناكه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك وڵاتانی جیهان نێوانگیری ده‌كه‌ن ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : ئێمه له‌ڕێگای په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كان نێوانگیری ده‌كه‌ین و له‌هه‌موو بارودۆخێكدا حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ داوا له‌هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو هه‌ولێر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بكه‌ن .
پرسیار.. هه‌ڵوێستی حكومه‌تی رووسیا بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان چیه‌و هه‌ڵوێستتان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه كورده چیه ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : ئێمه به‌خێرهاتنه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رێكی دوور‌و درێژ له‌ئه‌ڵمانیا ، هه‌روه‌ك دڵخۆشین به‌سه‌ركه‌وتنی له‌چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی و ئێستاش له‌وڵاتی خۆیه‌تی ، ئێمه‌ی رووسه‌كان مام جه‌لال به‌كه‌سایه‌تیه‌كی قورس و گه‌وره‌و كاریگه‌ری سیاسی ده‌زانین كه به‌شداریه‌كی گه‌وره‌ی له‌پێشخستنی كاری سیاسی له‌عیراق كرد‌و رۆڵێكی گرنگ و باڵای گێڕا له‌وباره‌یه‌وه .
كوردستانی نوێ : هه‌ڵوێستی حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی حزبێكی وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌عیراق و ناوچه‌كه چیه ، ئایا ئێوه په‌یوه‌ندیه‌كی باشتان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : به‌ڵی ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هه‌یه له‌هه‌مانكاتیشدا په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش هه‌یه ، هیواخوازیشم له‌داهاتوودا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیش باش بێت ، ئێمه‌ی حكومه‌تی رووسیا پێمانوایه كه حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی به‌شێكی زۆر گرنگه له‌كاری سیاسی كوردی و ئه‌و حزبه رۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان .
كوردستانی نوێ : په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆنه ، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش له‌چ بوارێكدایه ، ئایا سیاسیه یا ئابووریه ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی رووسیاو هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا گه‌شه ده‌كات كه ئێوه ده‌زانن له‌ساڵی رابردوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووجار سه‌ردانی رووسیای كرد كه له‌كاتی یه‌كه‌م سه‌ردانیدا چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فلادیمێر پوتین و میدڤیدیڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی رووسیاو سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆكی كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی ئه‌نجامدا ، دووه‌م جار سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كۆنگره‌یه‌كی ئابووری له‌رووسیا ئاماده‌بوو كه له‌سه‌ر داوای سه‌ركردایه‌تی باڵای رووسیا بوو .
كوردستانی نوێ : هه‌ڵوێستی حكومه‌تی رووسیا له‌باره‌ی هاتنی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و شه‌رڤانه‌كانی یه‌په‌گه بۆ یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره ئێزدیه‌كانی چیای شنگال چیه كه ئه‌وان له‌هه‌ردوو به‌شی كوردستانی باكوور‌و رۆژئاوا هاتوون ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : تائێستا حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌بڕیووه ، به‌ڵام به‌ڕای خۆم هه‌ر یارمه‌تیه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا شتێكی ئه‌رێنیه له‌ناویاندا گه‌یشتنی برا كورده‌كان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌توركیاو سووریا‌و ئێران .
پرسیار.. حكومه‌تی رووسیا پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی سه‌ربازی وه‌كو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : من پێموایه تائێستا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌مۆسكۆ له‌ژێر توێژینه‌وه‌دایه‌و هێشتا هیچ هه‌ڵوێستێكی ره‌سمی له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی رووسیاوه ده‌رنه‌چووه .
پرسیار.. ئایا هه‌ڵوێستی حكومه‌تی رووسیا سه‌باره‌ت به‌پێشمه‌رگه چیه له‌كاتێكدا ئێستا ئه‌وان شه‌ڕ له‌دژی هێزه تیرۆریسیته‌كانی داعش ده‌كه‌ن ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : حكومه‌تی رووسیاو گه‌لی رووسیا ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌دژی داعش به‌هه‌ڵوێستێكی پاڵه‌وانانه وه‌سف ده‌كه‌ن كه ئێستا ئه‌و رووسیانه‌ی له‌ڕێگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن چاودێری رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئه‌وان هاوسۆزن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ، چونكه پێشمه‌رگه‌كان له‌دژی دڕنده‌ترین رێكخراو ده‌جه‌نگن .
پرسیار.. ده‌وترێت چه‌ند كوردێكی ئێزیدی له‌رووسیاوه هاتوون بۆ هه‌رێم بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی چه‌كدارانی داعش ، ئایا ئێوه هیچ زانیاریه‌كتان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : هیچ زانیاریه‌كم له‌وباره‌یه‌وه نیه ، به‌ڵام من به‌دووری نازانم بۆ هاتنی كورده ئێزیدیه رووسیه‌كان له‌داهاتوودا بۆ كوردستان و شه‌ڕكردنیان له‌دژی داعش ، من له‌ماڵپه‌ری په‌یه‌ده‌م خوێنده‌وه كه ێاڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له‌ئێزیدیه‌كان له‌رووسیا ده‌كات بۆ هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنیان له‌و جه‌نگه له‌دژی داعش كه ئه‌وه‌ش مافی خۆیانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌برا ئێزیده‌كانی خۆیان له‌شنگال بكه‌ن .
پرسیار.. ئایا هۆكاری په‌لاماری چه‌كداره‌كانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێم په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و داوایه‌ی كه لایه‌نه‌كانی هه‌رێم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان داوایان كردبوو ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : به‌دڵنیاییه‌وه به‌بێ یارمه‌تی وڵاتان رێكخراوی داعش ناتوانێت هه‌بوونی خۆی بسه‌پێنێت ، به‌ڵام پێموانیه له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره بێت ، به‌ڵكو پێموایه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و رێكخراوه ره‌گ و ریشه‌یه‌كی كۆنی هه‌یه كه مێژوویان له‌سه‌ره‌تادا بۆ ئه‌فغانستان ده‌گه‌ڕێته‌وه .
پرسیار.. ده‌وترێت ئێستا له‌نێو چه‌كدارانی رێكخراوی داعش چه‌ندین شه‌ڕكه‌ری چیچانی له‌كوردستان و عیراق بوونیان هه‌یه هه‌روه‌ك چۆن له‌شه‌ڕه‌كانیاندا له‌دژی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی موێڵ و مه‌خمورو گوێر چه‌ند كه‌سێكیان لێ كوژراو بریندار كرا ، ئایا ئێوه وه‌كو حكومه‌تی رووسیا زانیاریتان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : به‌ڵێ ئه‌وه شتێكی زانراوه كه له‌نێوان ئه‌ندامانی داعش خه‌ڵكانی بیانی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بوونیان هه‌یه كه ژماره‌یان له‌نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س ده‌بن كه له‌و ژماره‌یه‌دا به‌شێكی زۆریان له‌چه‌كداره چیچانیه‌كانن ، من پێموایه ئێستا چه‌كداره چیچانیه‌كان له‌نێو داعشدا له‌پله‌ی دووه‌م دێن له‌ڕووی ژماره‌یاندا .
پرسیار.. هه‌ڵوێستی حكومه‌تی رووسیا چیه له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانیه‌كانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ناوچه‌ی موێڵ ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : پێموایه هێرشه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ گۆڕینی هاوكێشه‌ی جه‌نگه‌كه‌و پێشموایه ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ش رۆڵێكی ئه‌رێنی بینی له‌جه‌نگه‌كه‌داو رۆڵی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان به‌رگری له‌خاكی كوردان بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر داعشدا .
پرسیار.. ئایا هیچ رێككه‌وتێنك هه‌یه بۆ فرۆشتنی چه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئایا حكومه‌تی رووسیا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بۆ داهاتوو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌هێزبكات ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : من هیچ زانیاریه‌كم له‌وباره‌یه‌وه نیه ، به‌ڵام پێموایه حكومه‌تی موسكۆ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش لێكۆڵینه‌وه ده‌كات .
پرسیار.. چه‌ند كۆمپانیای رووسیا به‌شداری له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : به‌داخه‌وه تائێستا ته‌نیا یه‌ك كۆمپانیای رووسی له‌هه‌رێم له‌بواری ئابووری و وه‌به‌رهێنان كارده‌كه‌ن كه ئه‌ویش كۆمپانیای (گازپڕۆم) – ه ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و كۆمپانیایه زه‌به‌لاح و گه‌وره‌یه كه بڕێكی زۆری پاره له‌بواری وه‌به‌رهێنان خه‌رج ده‌كات هه‌روه‌ك ئێستا ئه‌و كۆمپانیایه چه‌ندین كادری كورد بۆ رووسیا ده‌نێریت بۆ مه‌شقكردن له‌بواری كاره‌كه‌یاندا ، له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا كۆمپانیای (لۆك ئۆیل) یش بێته كوردستان .
كوردستانی نوێ : ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌شی زمانی رووسی له‌ماڵپه‌ری pukmedia هه‌یه ، ئایا ئێوه زانیاریتان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ئایا له‌ڕووسیا بابه‌ته‌كانی ده‌خوێنرێته‌وه ؟
یه‌فگینی ئارچنتسییڤ : به‌ڵێ ئێمه رۆژانه ئه‌و ماڵپه‌ره كه خزمه‌تگوزاری به‌شی رووسی هه‌یه ده‌یخوێنینه‌وه‌و كاره‌كانیشیان به‌رز ده‌نرخێنین من زانیاری ئه‌وه‌شم هه‌یه كه ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسه‌تمه‌داران و چاودێرانی سیاسی رووسیاو كوردانی رووسیا رۆژانه سه‌یری ئه‌و ماڵپه‌ره ده‌كه‌ن و هه‌واڵه‌كانی ده‌خوێننه‌وه‌و رۆڵێكی باڵای هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی زانیاری گرنگ بۆ خوێنه‌رانی رووسیا سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان .
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25