riklam

حه‌ویجه‌.. داعش ژنێك ده‌كوژن

kurdistani 01:30 PM - 2014-07-31
به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی له‌ ریزه‌كانی سه‌حوه‌دا بووه‌

به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی له‌ ریزه‌كانی سه‌حوه‌دا بووه‌

ئه‌مڕۆ 31-7-2014 له‌ ناحیه‌ی زاب-ی سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ژنێكیان كوشتووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ناحیه‌ی زاب به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ژنێك به‌ ناوی (سوره‌یا جبوری) به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ كوڕه‌كه‌ی له‌ ریزه‌كانی سه‌حوه‌دا بووه‌و خۆی راده‌ستی داعش نه‌كردووه‌.

وتیشی: دوای مشتومڕێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌، ژنه‌كه‌ دانی به‌هیچ زانیارییه‌كدا نه‌ناوه‌ له‌ باره‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ژنه‌كه‌یان له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوشتووه‌.

PUKmedia  عومه‌ر غه‌ریب - كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket