riklam

لێدوان له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

kurdistani 02:14 PM - 2014-07-30
چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی لێدوانی دژ به‌یه‌كیان دابوو به‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن

چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی لێدوانی دژ به‌یه‌كیان دابوو به‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌پێی رێنمایی حكومه‌تی هه‌رێم، لێدوان له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

هه‌ڵگورد حیكمه‌ت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابێت هیچ فه‌رمانده‌یه‌ك له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ لێدوان بدات.

وتیشی: له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره‌، ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لێدوان له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ جه‌له‌ولا چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی لێدوانی دژ به‌یه‌كیان دابوو به‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر راستی و دروستی رووداوه‌كان جێهێشتبوو.

PUKmedia  سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket