riklam

هاتوچۆی سلێمانی: له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا هیچ رووداوێكی دڵته‌زێن رووینه‌داوه‌‌

kurdistani 07:39 PM - 2014-07-28
تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ هیچ رووداوێكی دڵته‌زێنی هاتوچۆ رووینه‌داوه‌

تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ هیچ رووداوێكی دڵته‌زێنی هاتوچۆ رووینه‌داوه‌

وته‌بێژی پۆلسی هاتوچۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا هیچ رووداوێكی هاتوچۆ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی رووی نه‌داوه‌ كه‌شایه‌نی باسكردن بێت.

به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی پۆلسی هاتوچۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: خۆشحاڵين كه‌ تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ هیچ رووداوێكی هاتوچۆ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی رووی نه‌داوه‌ كه‌شایه‌نی باسكردن بێت.

وتیشی: پێده‌چێت چه‌ند رووداوی پچوك روویدابێت، هه‌م له‌ناو شار، هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له‌ ئه‌مڕۆدا په‌یوه‌ندیان پێوه‌نه‌ركردوین تا ئێمه‌ بچینه‌ سه‌ر رووداوه‌كه‌.

راشیگه‌یاند: له‌سبه‌ینێدا هاووڵاتیان زیاتر ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانیان، هیوادارم شۆفێران له‌پێناو سه‌لامه‌تییان، پابه‌ندی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket