riklam

د.نه‌جمه‌دین و میر ته‌حسین پیرۆزبایی له‌ د.فوئاد مه‌عسوم ده‌كه‌ن

kurdistani 07:08 PM - 2014-07-26
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی د.فوئاد مه‌عسوم به‌ سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق، هه‌ریه‌ك له‌ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و میر ته‌حسین سه‌عید عه‌لی میری گه‌وره‌ی ئێزدیان له‌ عیراق و جیهان په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن.

* په‌یامی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك:
فه‌خامه‌تی‌ به‌ڕێز سه‌رۆك د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ عیراق.
به‌ ناوی‌ خۆم و هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوك‌ شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ دڵی‌ هه‌موومان، جوانترین پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق و داواكارین له‌ خوای‌ گه‌وره‌ پشتیوانی‌ هه‌نگاوه‌كانتان بێت بۆ چاكردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی عیراق، متمانه‌ی‌ زۆرمان هه‌یه‌ به‌ تواناو پێگه‌ی‌ به‌ڕێزتان له‌ ساڵانی‌ درێژی‌ خه‌بات و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ زۆرداری‌ و دكتاتۆریه‌ت، هیوامان زۆره‌ گرنگی‌ بده‌یت به‌ كه‌ركوك وه‌ك پێشترو هاوكارو پشتیوانی‌ شاره‌كامان بیت و سه‌ردانی‌ بكه‌یت.
ئه‌م رۆژه‌ قۆناغێكی‌ نوێیه‌ له‌ مێژووی‌ عیراق و هه‌ڵبژاردنی‌ به‌ڕێزتان فاكته‌رێكی‌ تره‌ له‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌ له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ به‌ره‌نگاریه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان و ئێمه‌ی متمانه‌مان هه‌یه‌ به‌ تواناو ئه‌زمونی‌ گه‌ره‌ی‌ جه‌نابتان.

* په‌یامی میر ته‌حسین سه‌عید عه‌لی میری گه‌وره‌ی ئێزدیه‌كانی عیراق و جیهان:
له‌ كانگای دڵمه‌وه‌و له‌بری ئێزدیه‌كانی عیراق و جیهان به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی د.فوئاد مه‌عسوم ده‌كه‌م، داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌م كاندیدكردنی به‌ڕێزیان ببێته‌ دۆعای خێر بۆ ته‌واوی عیراق، هیوای سه‌ركه‌وتن و كاركردنی به‌رده‌وامی بۆ فه‌خامه‌تیان ده‌خوازم له‌ پێناو عیراقێكی ئاسوده‌و ئارامدا.

PUKmedia   تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket