riklam

كامێره‌كانی چاودێری له‌ رۆژانی جه‌ژندا بونیان ده‌بێت

kurdistani 05:41 PM - 2014-07-26
هاتوچۆی سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی

به‌بۆنه‌ی نزیكبونه‌وه‌و هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌خۆ ئاماده‌كردندایه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی رێگاو بانه‌كان و رێگریكردن له‌ روداوی هاتوچۆ، به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و دابینكردنی سه‌لامه‌تی بۆ هاووڵاتیان و سزادانی سه‌رپێچیكاران.

ئه‌مڕۆ 26-7-2014 به‌همه‌ن عه‌بدوڵا وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ رۆژانی جه‌ژن و پشووه‌كانیشدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆمان به‌ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر شه‌قامه‌ن بوونیان ده‌بێت و لێپێچینه‌وه‌ له‌ شۆفێره‌ سه‌رپێچیكاره‌كان ده‌كه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان و شۆفێرانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه‌ پابه‌ندبه‌ به‌ رێنمایی و یاساكانی هاتوچۆوه‌.

وتیشی: به‌هه‌مان شێوه‌ كامێره‌كانی چاودێریكردنی خێرایی له‌شه‌قامه‌كاندا بوونیان ده‌بێت و چڕتریش ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژن و پشووه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌قامانه‌ی سه‌ره‌كین و شۆفێران به‌خێرایی رێگه‌پێنه‌دراو پیایدا تێپه‌ڕده‌بن و ئه‌گه‌ری روداوی تێدا ده‌كرێت، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ كامێرایی چاودێری كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن.

دوپاتیشیكرده‌وه‌: مه‌رج نییه‌ كامێره‌كان ئاشكرابن و شۆفێران بیبینن بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر شۆفێران به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه‌ شۆفێری بكه‌ن، داواشی كرد له‌ شۆفێران به‌ چاودێرییه‌وه‌ ئیش نه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ شۆفێری بكه‌ن له‌ پێناو سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك.

PUKmedia سوركێو جه‌لال-سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket