riklam

جه‌له‌ولا.. پاش سێ سه‌عات ئارامی ته‌قه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌

kurdistani 10:58 AM - 2014-07-24
له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ دواین خاڵی پشكنینی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا

له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ دواین خاڵی پشكنینی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-7-2014 دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆرو ئاسایشی گه‌رمیان و پۆلیسی گه‌رمیان هێرشیان كرده‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش و بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات روبه‌ڕوی ئه‌و تیرۆریستانه‌ بونه‌وه‌ توانیان گه‌ڕه‌كی ته‌جنید له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ PUKmedia ئاشكرایكرد كه‌ نزیكه‌ی سه‌عات 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمانده‌یی مه‌حمود سه‌نگاوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆرو ئاسایشی گه‌رمیان و پۆلیسی گه‌رمیان، له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌جنیدو به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: پێش هێرشكردنه‌كه‌ پلان دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی ته‌جنید و به‌شێكی گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ كه‌ به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بوون، پاك بكرێنه‌وه‌ له‌و تیرۆریستانه‌ و هاوكاره‌كانیان.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش سه‌عات شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامبوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌تیرۆرو ئاسایشی گه‌رمیان و پۆلیسی گه‌رمیان توانیان گه‌ڕه‌كی ته‌جنید و ئه‌و به‌شه‌ی گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ كه‌ به‌ده‌ست تیرۆریستانه‌وه‌ بوون، كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ دواین خاڵی پشكنینی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا.
 
هه‌روه‌ها هه‌ر ئێستا سه‌عات 10:45 ده‌قیقه‌ په‌یامنێرمان له‌ دواین خاڵی پشكنینی جه‌له‌ولا پێی راگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی سێ سه‌عات بارودۆخی ئه‌منی سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ئارامبویه‌وه‌، به‌ڵام كه‌مێشك پێش ئێستا شه‌ڕوپێكدادانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و تیرۆریستانی داعش ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌.

جێی باسه‌ دوای ئه‌وه‌ی گروپی تیرۆریستی داعش شاری موسڵی داگیركرد ئه‌و گروپه‌ هێرشه‌كانی چڕكرده‌وه‌و توانیان چه‌ند شارێكی تریش داگیربكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عیراق له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان پاشه‌كشه‌یان ده‌ركردو روبه‌ڕویان نه‌ده‌بونه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌پێناو پاراستنی خاكی كوردستان گه‌یشتنه‌ سنوری ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و توانیان زۆربه‌ی ئه‌و سنورانه‌ بپارێزن، به‌ڵام له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا تا ئه‌مڕۆش 24-7-2014 گه‌ڕه‌كی ته‌جنید و به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ به‌ده‌ست ئه‌و تیرۆریستانه‌وه‌ بوون كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ به‌ هه‌وڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌تیرۆرو ئاسایشی گه‌رمیان و پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ش كۆنتڕۆڵكران و به‌پێی زانیاره‌یه‌كان ئێستا هێزه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ دوایین خاڵ پشكنین ناحیه‌ی جه‌له‌ولان.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket