riklam

له‌ راپه‌ڕین توندوتیژی دژ به‌ ژنان زیادیكردووه‌

kurdistani 04:05 PM - 2014-07-13
توندوتیژی دژ به‌ ژنان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو زیادیكردووه‌

توندوتیژی دژ به‌ ژنان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو زیادیكردووه‌

له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین به‌ رووداوی جۆراوجۆر 58 هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 639 هاووڵاتی تریش برینداربوون، هه‌روه‌ها توندوتیژی دژ به‌ ژنان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو له‌ سنوره‌كه‌دا زیادیكردووه‌.

نه‌‌قیب مسته‌‌فا محه‌‌مه‌‌د وته‌‌بێژی به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌رایه‌‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان 58 هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 42 یان له‌ ره‌گه‌زی نێر بوون و 16 ش له‌ ره‌گه‌زی مێ بوون، هه‌روه‌ها 639 بریندار هه‌یه‌ كه‌ 488 یان له‌ ره‌گه‌زی نێرو 151 له‌ ره‌گه‌زی مێ بوون.

وتیشی: به‌‌هۆی سه‌‌رجه‌‌م رووداوه‌‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی سنوری راپه‌‌ڕین، 1140 كه‌س ده‌‌ستگیركراون و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا كراوه‌، كه‌ 1124 یان له‌ ره‌گه‌زی نێر بوون و 16 ش له‌ ره‌گه‌زی مێ بوون.

نه‌‌قیب مسته‌‌فا روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ توندوتیژی دژ به‌ ژنان له‌و شه‌ش مانگه‌دا 20 حاڵه‌‌تی سوتان و خۆسوتاندن و 58 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌لێكردن و 10 حاڵه‌تی ده‌رمانخواردكردن به‌‌دیده‌‌كرێن، هه‌روه‌ها 7 دۆسیه‌‌ی ناپاكی خێزانی لای بنكه‌‌كانی پۆلیس تۆماركراون كه‌ به‌شێكیان تائێستا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌‌كۆی 13 رووداوی كوشتن كه‌‌ له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌‌ سنوری بیتوێن و پشده‌‌ر تۆماركراون، دووان له‌ قوربانییه‌كان ژن بوون.

سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی دژ به‌ ژنان، نه‌‌قیب مسته‌‌فا وتی: توندوتیژی دژ به‌ ژنان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو له‌ سنوره‌كه‌دا زیادیكردووه‌، به‌‌وپێیه‌‌ی له‌ 12 مانگی ساڵی رابردوودا 272 رووداو تۆماركراون، به‌‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها له‌ شه‌ش‌ مانگدا 283 رووداو هه‌بووه‌.

PUKmedia  بێستون ئیبراهیم و ئاوات عوسمان - رانیه‌

496161372014_2222.jpg

576161372014_22.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket